بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بە هەزاران ئێرانى لە دەستى کۆمارى ئاخوندى هەڵاتوون و چاوەڕێی مافی پەنابەرین لە ئەورووپا

ئێران و کۆچ
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2023
noبۆچوون

لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، نزیکەی یەک میلیۆن داواکاریی مافی پەنابەری لە یەکیەتیی ئەورووپا تۆمار کراوە کە ٢١ هەزاریان ئێرانین.

 

بەپێی ئاماری ئاژانسی پەنابەرانی یەکیەتیی ئەورووپا، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، ٢١ هەزار ئێرانی خۆیان داوەتە دەست پۆلیس و ناوەندەکانى پەنابەرى بۆ وەرگرتنی وڵامی مافی پەنابەری لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئەورووپا کە ١٤ هەزار و ٤٠٥ کەسیان داوای پەنابەرییان لە وڵاتی ئاڵمانیا کردووە و هەزار و ٤٠٠ کەسی دیکەیشیان داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتی هۆڵەند کردووە.

 

ژمارەى ئەو ئێرانییانەی کە لە مانگی ژووئییەی ئەمساڵ داوای مافی پەنابەرییان لە ئەورووپا کردووە، ١٨ هەزار و ٩٧٥ کەس بوونە کە لە ماوەی ٥ مانگدا ١٢% ڕێژەکە بەرز بووەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە دوای وەرزی سەرما جێهێشتنی ئێران زۆر زیاتر بێت. پسپۆڕان، هۆکاری ئەو کۆچکردنە بۆ داڕمانی ئابووری و دیکتاتۆریەتى کۆماری ئیسلامی دەگەڕێننەوە.