بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

واشنتۆن فری بیکۆن: ئیدارەی بایدن ڕەتی کردەوە گەمارۆی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ بکاتەوە

واشنتۆن فری بیکۆن: ئیدارەی بایدن ڕەتی کردەوە گەمارۆی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ بکاتەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2023
noبۆچوون

▪️بڕیاری بایدن بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوونرکانی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئاخوندی لە یارمەتیدانی ڕێژیم بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، کاردانەوەی شارەزایانی لێکەوتەوە

 

ماڵپەڕی "واشنتۆن فری بیکۆن" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتی کردەوە سزاکانی سەر دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ بکاتەوە، کە لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ئارادایە.

به پێی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕه ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن، ڕۆژی ١٥ی فێبرییە، ئاگادارییەکی نائاسایی بۆ کۆنگرێس ناردووە و به یاسادانەرانی ڕاگەیاندوەە که سزاکانی سەر دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی درێژ ناکاتەوه.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فری بیکۆن، ئەو لێخۆشبوونە کە دوای کەمتر لە مانگێک لە درێژکردنەوەی بەخشین لە سزاکانی دژ بە هاوکارییە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕوسیا لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە دراوە، ڕێگە بە دەنگ و ڕەنگ دەدات "مامەڵەی دارایی" ئەنجام بدات. ئەم لێخۆشبوونانە ڕێگەی یاسایی بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بازرگانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دەکەن، ئەمەش ڕێگە بەو ناوەندە دەدات دەستی بگاتە ژێرخانی موخابەراتییە جیهانییەکان.  

بە پێی زانیارییەکان، لێخۆشبوونەکە مامەڵەکانی پەیوەست بە دابینکردنی خزمەتگوزاری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییە زەمینییەکان و پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیک لە دەرەوەی ئێران و هەروەها مامەڵەی جۆراوجۆری بەڕێوەبردنی مانگە دەستکردەکان دەگرێتەوە.

بە گوتەی فری بیکۆن، ئەمە یەکەمجارە کە سزاکانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە دوای دەسپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران درێژ نەکرێنەوە، کە ئەم دەزگا پڕوپاگندەی کۆماری ئیسلامی ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکوتکردنیدا هەبووە. لە یەکێک لە کەیسەکاندا کە لە نێو نەیارانی ڕێژیمی ئێران کەوتە بەر زەڕەبین، ئەو وێنانەی کە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە پەخش دەکران، لە پرۆسەی سزادانی چەند لاوێک کە تۆمەتبار کرابوون بە لێدانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کەڵکیان لێوەرگیرا.

تۆمەتباران دوای ئەشکەنجەدانیان لە زیندان و ڕووبەڕووکردنەوەیان لە "دادگایەکی ساختە"، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. لەسەر بنەمای ئەمەش بڕیاری حکومەتی بایدن بۆ درێژکردنەوەی ئەو لێخۆشبوونانە کاردانەوەی شارەزایانی لێکەوتەوە، چونکە ڕۆڵی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە یارمەتیدانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان وەبەرچاو نەگیراوە.