بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرکۆمارى ئازەربایەجان: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە تاران بە هەماهەنگى کۆمارى ئیسلامى بووە

سەرکۆمارى ئازەربایەجان: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە تاران بە هەماهەنگى کۆمارى ئیسلامى بووە
AvaToday caption
posted onFebruary 19, 2023
noبۆچوون

سەرکۆمارى ئازەربایەجان باسى لەوە کرد کە پشتبەستن بە کامێراکانى چاودێر کە تیایدا ٣٠ بۆ ٤٠ خوولەکێکى تیرۆریستەکە لە نێو باڵیۆزخانەکە بووە، ئۆتۆمبێلەکانى هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسى کۆمارى ئیسلامى هاتوون و ڕۆیشتوون، دەرکەوتووە کە ڕێگەیان داوە بەم تیرۆریستە دوو جار بچێتە نێو باڵیۆزخانەکە و ئەفسەرێکى ئاسایشى ئازەربایەجان بکوژێت و دووانى تریش بریندا بکات.

ئیلهام عەلیۆف خوازیارى دادگایی ئەو کەسانە بوو کە بە گوتەى ئەو تیرۆریستەکەیان بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە تیرۆریستییە ناردووە بۆ باڵیۆزخانەى ئازەربایەجان.