بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ئەمریکا و ئێران بە نهێنی دانووستان دەکەن

 ئەمریکا و ئێران بە نهێنی دانووستان دەکەن
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2023
noبۆچوون

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاناڵی ''ئێن‌بی‌سی نیوز'' لە زاری چوار سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە ڕایگەیاند کە ئەو وتووێژە بەرەوپێش چووە، بەڵام دیار نییە کە ئایا لە کۆتاییدا لەسەر ئەو بابەتە کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕێک دەکەون یان نا. 

▫️ئەو وتووێژە لە حاڵێدایە کە دانوستانەکانی ناوکیی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕاگیراوە و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی گەمارۆگەلێکی نوێنتریان دژی تاران بەکار هێناوە.

▫️ئێن‌بی‌سی ئەوەشی زیاد کرد کە دوو لایەنی تاران و واشنگتۆن خەریکی تاوتوێی یاسایەکن کە پێشتر قسەیان لەسەری کردووە و دەتوانرێت ئازادیی بەندکراوان بەرانبەر بە میلیاردها دۆلار لە پارە بلۆکەکراوەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە بانکەکانی کۆرەی باشوور دایە، لەخۆ بگرێت.