بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتى ڕۆیتەرز لە ڕێککەوتنى ١٥٧ ملیۆن یۆرۆیی ئێران و ڤەنزوێلا بۆ دروستکردنى دوو نەوتکێش

ڕاپۆرتى ڕۆیتەرز لە ڕێککەوتنى ١٥٧ ملیۆن یۆرۆیی ئێران و ڤەنزوێلا بۆ دروستکردنى دوو نەوتکێش
AvaToday caption
posted onFebruary 14, 2023
noبۆچوون


●  بە پێى ڕاپۆرتى ڕۆیتەرز، ڤەنزوێلا لەگەڵ کۆمپانیایەکى کەشتیسازیی ئێرانى ڕێککەوتن دەکات تا دوو نەوتکێشیان بۆ دروست بکات. بە پێى زانیارییەکانى ڕۆیتەرز، ئەم نەوتکێشانە لەسەر بنەماى ڕێککەوتنێکى پێشووتر و کۆنترى نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست دەکرێن کە بە هۆى کێشە لە پێدانى پارەکانیان و دەرکردنى ڕێگەپێدان، دوا کەوتوون.

•  ڕۆیتەرز ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى ڕێبەندان نووسیشى کە کۆمپانیاى وزەى دەوڵەتى (PDVSA) ڤەنزوێلا، لە ساڵى ڕابردووەوە هەوڵى کڕین و بەکرێگرتنى نەوتکێشەکان دەدات بۆ ئەوەى ناوگانەکانیان نۆژەن بکەنەوە.

•  هێزى دەریایی ڤەنزوێلا و ناوەکانى هەڵگرتن و بەردنى نەوت، بە هۆى کەمى سەرمایەى درێژمەودا و گەمارۆکانى ئەمر یکا، تووشى کێشە بوونەتەوە لە وەرگرتنى بیمەى کەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.

•  بە پێى بەڵگەنەمایەکی نێوخۆیی کۆمپانیاى (PDVSA) کە وردەکارییەکانى ڕێککەوتننامەى پێشنیاریی ـ نهێنى نێوان ئێران و ڤەنزوێلا بەخۆ دەگرێت، دوو نەوتکێشى نوێى (Aframax) کە (ئیندیا ئۆرکیا ـ India Urquia) و (ئیندیا مارا ـ India Mara)یان ناوە، هەر کامەیان بە بەهاى ٣١.٦٦ ملیۆن یۆرۆ (بەرامبەر بە ٣٣.٧٧ ملیۆن دۆلار) دروست دەکرێن.