بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جولیێت بینۆش: من لە هەموو شوێنێکی دونیا لەگەڵ "ژن، ژیان، ئازادی"ـم

جولیێت بینۆش، براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی گۆیا لە ساڵی ٢٠٢٣: من لە هەموو شوێنێکی دونیا لەگەڵ "ژن، ژیان، ئازادی"ـم
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
noبۆچوون

●  جولیێت بینۆش، خانمە ئەکتەرى بەنێوبانگی فەڕەنسا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی گۆیای نێودەوڵەتی بە دەست هێناوە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە: لە هەموو شوێنێکی دونیا، من لەگەڵ "ژن، ژیان، ئازادی"ـیم.

●  ئەو خانمە ئەکتەرە، وێنەی مەراسیمەکە و جلوبەرگی ئیزابێل کویکستی دەرهێنەر و پێشکەشکاری مەراسیمەکەی ئیسپانی بڵاو کردەوە کە دیزاینەکەى وێنەى ژینا ئەمینی و دروشمی ژن ژیان ئازادی لەسەر نەخشێنراوە و نووسیویەتی:
• دەمەوێت سوپاسی ئەکادیمیای گۆیا بکەم کە بانگهێشتیان کردم بۆ شاری سێڤیلا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی گۆیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
• سوپاسی ئیزابێل کویکست دەکەم کە لەم مەراسیمەدا جلێکی بە دیزاینێکی ژینا ئەمینی و دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لەبەر کرد.
• بەڵێ: ژن ژیان ئازادی، منیش هاوڕام.. نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکو لە هەموو شوێنێکی هەسارەکەمان.

●  خەڵاتی نێودەوڵەتی گۆیا یەکێکە لە خەڵاتە سەرەکییەکانی فیلمی نیشتمانی ئیسپانیا. ئەم خەڵاتە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرا. ئەم خەڵاتە ڕێز لەو هونەرمەندانە دەگرێت کە لە سینەمادا کار دەکەن وەک میدیا کولتوور و مرۆڤە جیاوازەکان کۆ دەکەنەوە و یارمەتی کەسانی دیکە دەدەن.