بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران لەبەردەم هەڕەشەى کەم ئاویدایە

ڕەزا ئەردەکانیان،وەزیری وزەی ئێران لە دانیشتنی ئەو حەوتوویەی دەوڵەتدا باسی کەم بوونەوەی ئاو لە ئێراندا کرد و وتی "کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر ئاوی خورادنەوە دادەنێ، ئاوی ئەو بەنداوانەی کە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایان لەسەرە، هەتا دێت ئاوەکەیان کەم دەبێتەوە".

posted onApril 29, 2018
noبۆچوون

کەمبوونەوەى ڕێژەی ئاو لە نیوسەدەی ڕابردوودا بێهاوتا بووە، لە ناوچە وشک و پێدەشتەکانی ئێران وەک ئیسفەهان و چۆمی زایندەڕوود ئەو رێژەی کەمبوونەوەیە زۆر زیادە بە شێوەیەک کە بە درێژایی مێژوو ئەو ڕووبارە بەو شێوەیەی ئێستا ئاوەکەى کەمى نەکردووە.

 ئەردەکانیان لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کردووە کە لە ساڵی ڕابردوو ٩هەزار و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگە ئاوییەکان بەرهەم هێنراوە و بۆ ئەمساڵ (لە باشترین حاڵەت دا) ئەو ڕێژە دەگاتە ٥ هەزار مێگاوات، بە واتایەکی دیکە ٤٣٠٠ مێگاوات کەمتر لە ساڵی پار. ناوبراو باسیشى لەوە کردووە کە ئەو دۆخە تەنیا تایبەت بەم ساڵ نابێت، بەڵکو "ئێمە بە گشتى لە وڵاتێکی کەمئاوداین و دەبێ بەرەو بەکارهێنانی دروست و بنەمایی ئاو هەنگاو بنێین.

 بە گووتەی وەزیری وزە هەتا رۆژی ٢٨ی خاکەلێوە  بە چاولێکردن لە کۆی ١١٤ ناوەندی هەڵسەنگاندنی ڕێژەی باران دەرکەوتووە ڕێژەی باران بارین ١١٧ میلیمەترە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو ٤٤% کەمى هێناوە.

 بە وتەی کارناسانی نێودەوڵەتی گەرم بوونی پلەی گەرما یەک لە هۆکارەکانی گوڕانی کەش و هەوات سەر زەوییە.