بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراق زۆربەی قەرزەکانی ئێرانی گەڕاندووەتەوە

عێراق زۆربەی قەرزەکانی ئێرانی گەڕاندووەتەوە
AvaToday caption
posted onDecember 13, 2021
noبۆچوون

بەپێی لێدوانێکی بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی، عێراق زۆربەی قەرزە کەڵکەبووەکانی وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو ڕژێمە دیکتاتۆرە.

 

یەحیا ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران ـ عێراق، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "قەرزەکانی عێراق لە هاوردەکردنی غازی و کارەبای ئێرانی گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار، بڕیارە بەم نزیکانەش نێوان پێنج بۆ حەوت ملیاری دیکە بگەڕێنرێتەوە تاران".

ئەو بەرپرسەی ڕژێمی تاران چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی ئاشکرا نەکردووە، کە ئەمەش لەکاتێکدایە بەغدا بە هیچ شێوەیەک توانای مامەڵەی دارایی لەگەڵ دراوسێ دیکتاتۆرەکە نییە و هۆکارەکەش بۆ سزاکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.

هاوکات پەرلەمانتارێکی کۆمارى ئیسلامى ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە "قەرزی وڵاتەکەی لەسەر عێراقدا گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار".

بەغدا لەماوەی ڕابردوو بەتایبەت لە دوای سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی واشنتۆن بەسەر تاران، سەرجەم مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بە دۆلاری ئەمەریکی ڕاگرتووە.