بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەحمەدی‌نەژاد  پاش ڕەتکردنەوەى بۆ خۆپاڵاوتن، هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری بایکۆت دەکات

ئەحمەدی‌نەژاد  پاش ڕەتکردنەوەى بۆ خۆپاڵاوتن، هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری بایکۆت دەکات
AvaToday caption
posted onMay 28, 2021
noبۆچوون

▪️مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد بەهۆی ڕەتکردنەوەی لێهاتوویی و لێوەشاوەبوونی لەلایەن شۆرای نیگابانی ڕێژیمەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئیراندا بایکۆت کرد

 

مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕەتکردنەوەی لیهاتوویی و شیاوبوونی لەلایەن شۆرای نیگابانەوە و داوای ڕوونکردنەوە لەو شۆرایە، هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد.

ناوبراو لە بەشێک لە پەیامەکەیدا دەڵێ: نازانم هۆکاری رەتکردنەوەی من لەلایەن شۆرای نیگابانەوە چییە و ئەو کارەی کە شۆرای نیگابان کردوویەتی، گەورەترین زوڵمە کە لە خەڵکی ئێرانی کردووە و بێڕێزی‌کردنە بە خەڵکی ئێران و پێشێلکردنی یاسا بنەڕەتییەکانی ئیرانە.

ئەحمەدی‌نەژاد لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ: “نە هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکەم و نە بەشداریی لە هەڵبژادنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئێراندا دەکەم و دەبێ بەرپرسانی شۆرای نیگابان لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنیدا ئەو بەڵگانەی کە هەیانە و شیاو‌نەبوونی من دەسەلمێنی، بخەنەڕوو.