بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قارەمانە کرماشانییەکە کۆچی دوایی کرد

قارەمانە کرماشانییەکە کۆچی دوایی کرد
AvaToday caption
posted onApril 18, 2021
noبۆچوون

فەریدون قەنبەری، قارەمانی کرماشانی پێشووی لاوان، ڕۆژی شەممە ۲۸ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی، لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.

 

 قەنبەری به هۆی نەخۆشی (لوزالمعده) لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لە نەخۆشخانە بوو و ئەمڕۆ پاش مانگێک و پاش چەندین نەشتەرگەری کۆچی دوایی کرد.

فەریدون قەنبەری زۆرانبازی ئازادکاری پێشووی ئێران بوو کە  ساڵی ۱۹۹۷ لە هلسینکی فینلەند بووە قارەمانی لاوانى جیهان و  مەدالیای زێڕی قارەمانی گەورەساڵانی ئاسیاشی لە ساڵی ٢٠٠٤ بە دەست هێنا.

به پێ ڕاپۆرتی"وەرزش سێ"، فەریدون قەنبەری لەو دەگمەن زۆرانبازانە بوو کە دوو جار خوئل رۆمروی  زۆرانبازى بەناوبانگی کۆبایی شکست دا.

 قەنبەری ساڵی ٢٠٠٥ى زایینى لە کێبرکێ جیهانی مەجارستان ئەندامی تیمی نەتەوەیی زۆرانبازى ئازادی ئێران بوو.

قەنبەرى