بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ: گەر بوونى ئیسرائیل بکەوێتە مەترسى هێرش دەکەینە سەر ئێران

نەتانیاهۆ: گەر بوونى ئیسرائیل بکەوێتە مەترسى هێرش دەکەینە سەر ئێران
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆسەر سوپای قودس درێژە پێدەدەین
posted onDecember 13, 2018
noبۆچوون

 

نەتانیاهۆ دەڵێ مانەوەی ئیسرائیڵ هێڵی سوری ئێمەیە و هەر کارێکی پێویست بۆ پارێزگاریکردن لە وڵاتەکەمان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا کە بە ئاشکرا باس لە لە نێو بردنمان دەکات ئەنجام دەدەین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیڵ گووتی: لە ئاستی دوونیادا ئەرتەشی ئێمە تەنیا ئەرتەشێکە لەبەرامبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا چالاکی ئەنجام دەدات. ئێمە ئەو کارەی لە سوریە دەکەین و وایان لێدەکەین پاشەکشێ بکەن، ئەوان دەیانهەوێ هێزە نیزامیەکانیان بێننە ئێرە، لە مەوادی ١٥٠٠ کیلۆمەتری ئێران و نیزیکی ئێمە خوازیاری ئەوەن مووشەکی ٤٠٠ کیلۆمەتر و ٧٠٠ کیلۆمەتر لەگەل خۆیان بێنن.

ئامانجیان لەو کارە ئەوەیە هە موو ئیسرائیل لەبەر دەستیان بێت و هەر کات ویستیان بەسەرماندا بیانبارێنن. لە لایەکی دیکە ٨٠ هەزار میلشیای شێعەیان بە ئامانجی لە نێوبردنی ئێمە هێناوەتە ئێرە. نەتانیاهۆ گووتی ئێمە کاتێک ڕووبەڕووی دیاردە خراپەکان دەبینەوە کە ئێستا چکۆڵەن. ئێمە ڕاستەخۆ ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی لە سوریە دەبینەوە و ناچار بکرێین هەر کارێک کە بۆ پاراستنی خۆمان پێویست بێت دەیکەین.

شیاوی ئاماژە پێکردنە سوپای پاسداران تا ئێستا لە بەرامبەر زیاتر لە ٢٠٨ هێرشی مووشەکی و ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی لە سوریە و کوژرانی زیاتر لە ٣٠٠ پاسدار هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.