بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵکی ئێران مافی خۆیانە ڕاستییەکان بزانن. 

Iranian people are thirsty for true and uncensored  news 
Ali Javanmardi's Interview with Republic Underground
posted onFebruary 8, 2021
noبۆچوون

ۆڤاری ئەمریکیی Republic underground، لە بەشی وتووێژە تایبەتەکان، گفتۆگۆیەکی تێر و تەسەلی لەگەڵ عەلی جەوانمەردی کردووە کە کۆرتکراوەکەی لێرە بڵاو دەکەینەوە:

بەهۆی کونترۆڵ و چاودێریی چڕوپڕی میدیاکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی کە هەموویان ڕاستەوخۆ سەر بە خامنەیین، هەواڵەکان لە ناوخۆی ئێران سانسۆر دەکرێت و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ بە خراپترین شێوە سەرکوت دەکرێن. نموونەگەلێکی زۆر هەیە لە دەستبەسەرکردنی وەحشیانە، ئەشکەنجە و زیندانیی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانیان

نموونەیەکی بەناوبانگ بۆ ئەم بابەتە "نەسرین ستوودە"یە، چالاکی مافی مرۆڤ کە بە بەردەوامی پارێزەری لە ڕۆژنامەنووسان کردووە. تەنها تۆمەتی پاڵ نەسرین ستوودە بەشداری کونفرانسێکی گشتی بوو بە بێ حیجابی ئیسلامی و پاش گەڕانەوەی لە دادگایەکی ساختە بە  ٣٨ ساڵ زیندانی و ١٤٨ قامچی سزا درا. 

بەڵام تەنیا بەمە کۆتایی نایێ،  نەتەنیا بڵاوەکردنی هەواڵە ڕاستەکان لە ناوخۆ بەری پێ دەگیردرێت، بەڵکو لە میدیاکانی دەرەوەش هەمان ڕێچکەی بۆ دەگرنە پێش. میدیاگەلێکی وەک بی.بی.سی و دەنگی ئەمریکا (دەورەی پێش ٢٠٢١)   ڕیفورمخوازانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەردا گرت و ناوەڕۆکی هەواڵەکان و تەنانەت بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکانیان بۆ ناوخۆی ئێران گۆڕی. 

یاسای ئێران بەگوێرەی ئایینی شیعە داڕێژراوە و ڕیفورمخوازی تێیدا بێمانایە. جیاوازی لەگەڵ بۆچوونەکانی کۆماریی ئیسلامی قەدەغەیە و دەنگی هەموو دژبەرەکانیان کپ کراوەتەوە. 

هەر دوو لایەنی سیاسی ڕیفورمخواز و نەریتخوازەکان لەبەرامبەر ژنان بیروبۆچوونێکی کۆن و هاوبەشیان هەیە، لای ئەوان هەرگیز ژن و پیاو بەرامبەر نین و مافی مرۆڤیش لە ئیسلامدا پێگەیەکی نییە. لەهەمووی خراپتر هەر دوولایەن لەسەر تاڵانکردن و وێرانکردنی ئێران لە کێبەڕکێیدان. 

لەبارودۆخێکی وادا، هەواڵی پەیوەست بە ئێران، بە تایبەت لەبارەی کارە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی و دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات کەمتر بڵاو دەبێتەوە بەتایبەت کوشتنی پەیتا پەیتای کوردان، بەلوچەکان و عەرەبەکانی ئێران، لەسێدارەدانی بەردەوامی دژبەرەکانی ڕژێم، پێشێلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ لەوانە ئەشکەنجەدان زۆر بەکەمی لە میدیاکانی ئەمریکا باسی لێوە دەکرێت. بە پێچەوانە، میدیای ئەمریکییەکان، هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین تەنانەت بابەتە وردەکانیش تیشک دەخەنە سەریان. 

ئاڤاتودەی لەسەرەتای دامەزرانییەوە هەتا ئێستا هەموو ڕووداوەکانی بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا هاوبەش کردووە. ئێمە بە بەردەوامی کردەوە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی سەر بە سوپا بەمەبەستی سڕینەوەی دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، سووریا، لوبنان، تورکیا، ئەفغانستان، ئیمارات و لە دڵی ڕۆژئاوا ڕووماڵ کردووە. ئێمە بە بەردەوامی هەواڵە  نهێنییەکانی هەناردەکردنی مووشەک بۆ حیزبوڵا لە لوبنان و حماس لە غەزە بڵاو دەکەینەوە.

ئەو شتە کە دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت ئەوەیە کە بەرژەوەندی هاوبەشی چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی وای لە میدیاکانیان کردووە کە چاو لە سەر کردە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران و ڕووماڵی ئەو رووداوانە دابگرن. بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕەچەشکێنی کرد و سوپای پاسدارانی وەک تیروریست پێناسە کرد.

کۆمۆنیست و چەپەکان ڕۆڵێکی بەرفراوانیان لە شۆڕشی ٥٧ هەبوو کە بووە هۆی ڕووخانی شا. پاشانیش خۆیان بوونە قوربانی و مەلاکان سەرکوتیانیان کرد.

ڕاستە ڕژێم و یاسای بنەڕەتی لە ئیسلامی شیعە وەرگیراوە، بەڵام لەڕاستیدا کاریگەری ئیدئۆلۆژی بەرفراوان و بەهێزی فیکری چەپن بەتایبەت لە شێوەکانی سەرکوت، زیندانی، ئیعدام/کوشتنی دژبەرەکان، سانسۆری میدیا و تیرۆریزم. وەک ئەو شتە لە ڕووسیا و چین دەگوزەرێت،لە کۆماری ئیسلامیش بەدی دەکرێت. ئەم دوو وڵاتە لە پەیوەندی بەرفراوانی سیاسیی و ئابووری رژێمی ئاخوندی قازانج دەبینن.

گرێبەستی ناوەکی دەوڵەتی ئۆباما چاوی لەسەر زاڵبوونی سوپای پاسداران لە عێراق و کوژرانی ئەو هەموو سەربازە ئەمریکییە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبەکانی سوپا داخست. 

ڕوانگەی گشتی دونیای ڕۆژئاوا ئەوەیە، ئەو شتە لە نێوان کۆماریی ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران دەکرێت، بابەتێکی ناوخۆییە. ئەوان ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە کردەوەی دژ بە ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە هەموو دونیادا دەکەن. بە دەگمەن گروپێکی تیرۆریستی دەدۆزیتەوە کە نهێنیانە یا ئاشکرا لە لایەن کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی نەکرا بێت. ڕۆژئاوا دەبێت گرینگییەکی زۆرتر بە بابەتی تیرۆر بدات.

کۆماری ئیسلامی، دەوڵەتێکی بێ پرەنسیپە کە بەپێ ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ئۆتۆمبێلە شەڕکەرەکانی لە ڕۆژێکدا ١ هەزار و ٥٠٠ ناڕازییان بە گووللە کوشت. جا بێنە پێش چاوتان ئەگەر چەکی ناوەکی بێت چ دەکات؟! 

کۆماریی ئیسلامی زۆر ڕوانگەیەکی دوژمنانەی لەبەرامبەر ئایین و گروپە جگە لە شیعەکان هەیە.