بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵک تەرمی لاوەکانى ورمێی دۆزییەوە کەچى کۆمارى ئیسلامى خۆى دەکاتە قارەمان

خەڵک تەرمی لاوەکانى ورمێی دۆزییەوە کەچى کۆمارى ئیسلامى خۆى دەکاتە قارەمان
AvaToday caption
posted onJanuary 26, 2021
noبۆچوون

 به وتەی خەڵکى گوندى کورانى ورمێ، دوێنێ شەو تەرمی هەر پێنج لاوەکە کە لە سنوورى تورکیە کەوتبوونە ژێر ڕنووە بەفرەوە، دۆزرانەوە و هێنرانەوە بۆ گوندەکەیان.

 

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیش ڕایگەیاند کە لاشەى هەر پێنج لاوەکە دۆزراوەتەوە و هەماهەنگى کراوە کە بهێنرێنەوە بۆ ئێران! ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمارى ئیسلامى چ بە هەوڵى دیپلۆکاسى و چ بە هەوڵى ئینسانى و چ وەک هەواڵ و میدیا، کاریان بۆ دۆزینەوەى ئەو پێنج لاوە نەکرد.

بەڵکو خەڵکى گوندەکە و چەند شوێنێکى ڕۆژهەڵات خۆبەخشانە دەستیان بە گەڕان کرد بۆ دۆزینەوەیان. تەنانەت لە نێو خاکى تورکیا کوردەکانى باکوور یارمەتیدەرێکى زۆرى خەڵکى ورمێ و ڕۆژهەلات بوون کە بە دواى تەرمەکاندا دەگەڕان.

بەتایبەت گوندى دریشک ـى باکوورى کوردستان کە سەرەڕاى پێشگیرى و هەڕەشەى جەندەرمەکانى تورکیا، کەچى بە درێژایی یەک حەفتە، میوانداری ده‌یان گرووپی خەڵکی ڕۆژهەڵات بوون کە بە دواى تەرمەکانەوە بوون.

ئەو پێنج لاوە بریتیى بوون لە "ئولاى خودایی، مەتین ئەسڵانى، بیلەند خودایی، یاوەر ئەسڵانى و فوڕات ئەسڵانى" کە بۆ کۆڵبەرى چووبوونە سەر سنوور بەڵام بە هۆى ڕنووە بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.