بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا دەیان ناوەند و کەسایەتى سەر بە کۆمارى ئیسلامى خستە لیستى گەمارۆکانەوە

ئەمریکا دەیان ناوەند و کەسایەتى سەر بە کۆمارى ئیسلامى خستە لیستى گەمارۆکانەوە
AvaToday caption
posted onNovember 18, 2020
noبۆچوون

وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمەریکا بڵاوی کردەوە کە دەیان ناوەند و کەسایەتى خستووەتە نێو لیستى گەمارۆکانەوە کە هەوڵیان داوە و هاوکارى کۆمارى ئیسلامییان کردووە لە بادانەوە لە گەمارۆکان و کاریان لەگەڵ ڕژێمى ئێران کردووە و بازرگانییان کردووە.

 

لەو بەیاننامەیەى کە وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا بڵاوى کردووەتەوە، دامەزراوەیەکى سەر بە گەورە دیکتاتۆر عەلى خامنەیى و وەزیرى ئیتلاعات سەید مەحمود عەلەوى تێدایە.

بەشێکى سزاکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، بەشەکانى نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانى تێدایە و ئەو کەس و ناوەندانەى سزا دراون، هاوکارى کۆمارى ئیسلامییان کردووە لە بازرگانیکردن بەم کەرتانەوە. شایەنى باسە تا ئێستا ئەمریکا سەدان ناوەندو کەسایەتى ئێرانى و بیانى سزا داوە و خستووەتە نێو لیستى گەمارۆکانییەوە لەبەر ئەوەى هاوکارى کۆمارى ئیسلامییان کردووە بۆ دەرولێدانەوەى گەمارۆکان.