بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڕۆنا جەلادەکەى کەیسى کەهریزەکى کوشت!

کۆڕۆنا جەلادەکەى کەیسى کەهریزەکى کوشت!
AvaToday caption
posted onOctober 30, 2020
noبۆچوون

حەسەن زارع دێهنەوی ناسرو بە قازی حداد جێگرى ئاسایشى دادوەرى تاران، بە هۆى کۆڕۆناوە مرد، ئەم هەواڵەش لە لایەن پارێزەرى حەدادەوە پشتڕاست کراوەتەوە! محەمەد ئەسڵانى ئەمڕۆ هەینى ٣٠ ئۆکتۆبەر، بە ئیسناى گوتووە کە "موەکیلەکەى دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بە هۆى کۆڕۆناوە لە نەخۆشخانەى گاندى مردووە".

 

ئەم دادوەرە، لە سەردەمى دادوەرى سەعید مورتەزەوى، یەکێک بوو لە تۆمەتبارانى پەروەندەى کەهریزەک کە بە کاتى لەسەر کارەکەى لابرابوو.

زیندانە نهێنییەکەى کەهریزەک، ناوى بەندیخانەیەک بوو لە پارێزگاى تاران کە لەسەردەمى فەرماندەیی قاڵیباف بۆ هێزە ئینتزامییەکان دروست کرا و لە چەندین ساڵ بۆ چەندین عەمەلیاتى نهێنى و جیاواز بەکار هێنرا. ئەم زیندانە تا هەڵبژاردنە پڕ لە دەنگۆکەى ساڵى ٨٨ بە نەناسراوى مایەوە، بەڵام لە کاتى خۆپێشاندانێک کە لەو ساڵانە بەڕێوە چوو، ئاشکرا بوو، ئەویش بە هۆى ئەو ئازار و ئەشکەنجانە بوو کە خۆپێشاندەرانى بزووتنەوەى سەوزى تێدا بوو. مورتەزەوى دادستانى ئەودەمى تارانیش لەم کەیسەدا یەکێک بوو لە تۆمەتبارە سەرەکییەکان.