بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەشدى شەعبی: لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەین بۆ قوربانى خوێنى ڕۆڵەکانى حەشد

حەشدى شەعبی: لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەین بۆ قوربانى خوێنى ڕۆڵەکانى حەشد
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2020
noبۆچوون

ئەمڕۆ کۆمەڵێک هەڵنراوى سەر بە حەشدى شەعبی کە لە لایەن سوپاى قودسى پاسدارانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، بە وێنەى گەورە تیرۆریستیانى کوژراو قاسم سولەیمانى و ئەبوو مەهدى موهەندیس هەڵین کوتایە سەر بارەگانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا، و بارەگاکەیان سووتاند. ئەمەش دواى ئەو لێدوانەى هۆشیار زێبارى ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێت کە گوتى دەبێت حەشدى شەعبی هەڵوەشێتەوە و لە ناوچەى سەوز نەمێنێت.

 

▪️  لەم بارەوە حەشدى شەعبى بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:

▫️ لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەین بۆ قوربانی و خوێنى رۆڵەکانى حەشد و پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین بەپێی دەستور.

▫️ بەڵام حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان ڕەت دەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت.

▫️ داوا لە هەموو لایەک دەکەین پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى بکەن و رێزى پیاوانى ئاسایش بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا.

  

▪️ هۆشیار زێباری بە کەناڵی (العهد)ی سەر بە قەیس خەزعەلی وت، حەشدی شەعبی هێزێکی خەباتگێڕ و جیهادكار و دەستورییە، من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة) هێرشم نەکرووەتەسەر حەشدی شەعبی و شتێکیان بەناوی منەوە وتووە کە من نەموتووە. پەیوەندی مێژوویمان لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و تێکۆشەرانیدا هەیە. حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی دەستورییە و نکولی لە هەوڵەکانی ناکرێت لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا.