Ana içeriğe atla

مایک پۆمپپێئۆ: لەمەو بەدوا هێرشەکانی ئێران بێ وەڵام نامێننەوە

مایک پۆمپپێئۆ: لەمەو بەدوا هێرشەکانی ئێران بێ وەڵام نامێننەوە
posted onSeptember 29, 2018
noyorum

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی بڕیاڕی داخستنی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە گوتی هۆشداریمان داوە بە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەرجۆرە هێرشێک کە لە لایەن گرووپەکانی سەر بەو  وڵاتەوە بکریتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

مایک پۆمپپێئۆ  گووتی بە دەوڵەتی ئێرانمان ڕاگەیاندووە پێویستە بزانن ئەمریکا ئێران وەک بەرپرسی هەر جۆرە مەترسییەک بۆ سەر هاووڵاتیان و دیپلۆماتەکانی لە عێراق، دەزانێ.


لە درێژەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی بۆ ئێرانمان روون کردۆتەوە کە وەلامی هەرهێرشێکی ئێران لە زووترین کاتدا دەدەینەوە.


ئەو کاردانەوانەی پۆمپێئۆ سەبارەت بەو هێرشانەیە کە لە بەسرە و بەغدا کرایە سەر کۆنسولخانە و بالیۆخانەی ئەو ولاتە . پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە دەزانیت.

رۆژی هەینی هێدێر ناوئێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە کۆنسولگەری وڵاتەکەیان لە شاری بەسرە دادەخەن و هەر لەو پێوەندیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە کۆماری ئیسلامیدا کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە بێ وەڵام ناهێلێتەوە.

مایک پەمپێئۆ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەویزیۆنی ئەلجەزیرەدا گوتی ئەمریکا ئیزن نادات کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە گروپە کانی خۆی مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا درووست دەکات.