Ana içeriğe atla

سانسۆڕ و چاودێرى ئیرشادی کۆماری ئیسلامی و دەڵاڵانی کتێب ئاستی کتێبی دابەزاندووە

سانسۆڕ و چاودێرى ئیرشادی کۆماری ئیسلامی و دەڵاڵانی کتێب ئاستی کتێبی دابەزاندووە
AvaToday caption
posted onApril 27, 2019
noyorum

 

ئەگەرچی ڕێژەی چاپەمەنی یەکێک لە پێوەرەکانی ئاستی گەشەسەندوویی وڵاتانە، بەڵام لە ئێراندا و لە ژێر چاوەدێری ئایدیۆلۆژیک و لایەنگرانەی کۆماری ئیسلامی ئەم پێوەرە بە لاڕێدا ڕۆییشتووە و بەنێوی کۆمەڵناسی و دەروونناسی کتێبگەلێک لەنێو ڕەفەی کتێبفرۆشییەکاندا دەبینرێن کە ئاستی خوێنەران و لایەنگرانی ئەم بوارانەی کەم و زۆرێک لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی کۆمەڵگای ئێرانی هێناوەتە دەنگ.

 

هوومەن ناموەر لێکۆڵەر و دەروونناس، لە پیشانگای تاران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیرنا گوتی "جێگەی سەرسۆڕمانە کاتێ بەهای کاغەز ڕۆژ دوای ڕۆژ گرانتر دەبێ، بەڵام هێشتا تاقمێک لە بڵاوکراوەکان، داشکاندنى ٥٠% بۆ کتێبەکانیان دەکەن". هوومەن باسیشى لەوە کردووە کە کتێبگەلێک پێوەندیدار بە بابەتی دەروونناسی لێرە بڵاو دەبێتەوە کە ڕێژەی فرۆشی زۆر لەسەرەوەیە، کەچی ناوەڕۆکەکەى کتێبگەلێکی پۆپۆلیستین و نەک لەپێناوی هوشیارکردنەوەی خەڵک نین بەڵکوو خەڵک لە زانست دوور دەخەنەوەو پەرە بە خورافات دەدەن و "فرۆشی لەڕادەبەدەری ئەم کتێبانە بووەتە هۆی پەراوێزخستنی کتێبگەلێک کە ناوەڕۆکێکی زانستی و باڵایان هەیە".

پێشانگەى کتێبی تاران

لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی کە ئاستی ڕاهێنان و گەشەسەندنی خەڵک لە خزمەتی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیدایە، دەڵاڵانی کتێبیش کە تەنیا داهاتی ئەم بوارە بۆیان گرینگە نەوەک ناوەڕۆکی کتێبەکان، بە ئاسانی دەتوانن دەست بەسەر شوێنێکی وەکوو پیشانگای کتێبی تاران بگرن بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی مادی زۆرتر.

نوورەسێکى دیکەى بەشداربووى پێشانگەى کتێبی تاران ڕاشکاوانە ددانى بەوەدا نا کە ئەو کەسانەی لەم پیشانگەیەدا کتێب دەفرۆشن خۆیان کەسانێکی کتێبخوێن نین و زانیارییان لەسەر کتێبەکان زۆر کەمە و تەنیا هەوڵیان ئەوەیە کتێبگەلێک لێرە دانێن کە ئاستی فرۆشیان لەسەرەوە بێت نەک ناوەرۆکیان". پێش لە دەسپێکردنی پیشانگای نێودەوڵەتى کتێبی تاران، ئەنجوونی چیرۆکنووسانی تارانیش لە نامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆیانیان سەبارەت بە سانسۆڕکردن و ڕێگەنەدان بە فرۆشتن و  بڵاوکردنی چەندین کتێب لەلایەن وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامییەوە دەربڕیبوو.

پێشانە

ئاستی  ناوەرۆکی کتێبەکان لە پیشانگای تاران هەرساڵ زیاتر لەساڵی پێشوو، دێتە خوارەوە و باشترین کتێبەکانیش لە ژێر تۆزی نەزانینی خەڵک لەپەراوێز دەخرێن. ئەمە هەمان ئەو ئامانجەیە کە ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت لە ئێراندا ئەنجامى بدات تا نەوەگەلێک پێ بگەن کە ئاستى خوێندەوارییان لە خوارەوە بێت و ئەو ماددە خامە بن بۆ بەرژەوەندییە ئایدۆلۆژییەکانى دەسەڵات لە ئێران.