Ana içeriğe atla

كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی تاوانكارانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی 

كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی تاوانكارانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی 
posted onJuly 15, 2026
noyorum

بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی “گەردەنەی تەتە”ی سەر بە سنووری دزڵی، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک كوژراوە.

​ئەو کۆڵبەرە ناوی “زانیار” و خەڵکی شاری سەردەشتە، بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی هەلی کار، ناچار بووە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ڕوو لە سنوورەکان بکات.

ئەم گەنجە کۆڵبەرە ئێوارەی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو، لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان و بەرزاییەکانی "تەتە" بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ڤیدیۆكە دیمەنی ئەو كۆڵبەرە نیشان دەدات كە چۆن كراوەتە ئامانج و جەستەی شەڵاڵی خوێن بووە.