Ana içeriğe atla

ترەمپ پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی ئێران دەکات

ترەمپ پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی ئێران دەکات
posted onJuly 14, 2026
noyorum

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی خێرا دەکاتە سەر ئێران و لە هەمان کاتدا پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەو وڵاتە دەکات کە ئەمریکا ئامادەیە هاوکارییان بکات.

لە لێدوانێکی نوێدا، دۆناڵد ترەمپ بە ڕاشکاوی هۆشداریی داوە کە ئەمشەو و سبەینێ هێرشی توند دەکەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە میانەی قسەکانیدا ترەمپ تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی دیکە:

ڕێککەوتنەکان: ئاماژەی بەوە کرد کە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران تەنیا تاقیکردنەوەیەک بوو، بەڵام ئەوان ڕێزیان لێ نەگرت.

بێتوانایی ئێران: گوتی ئێران هیچی لەدەست نایەت و جگە لە زماندرێژی هیچیان بەدەستەوە نییە.

دۆخی ناوخۆی ئێران: پێی وایە ئێرانییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ خۆپیشاندان، چونکە چەکیان پێ نییە.

سەرەڕای هەڕەشەکان بۆ سەر حکومەت، ترەمپ پەیامێکی جیاوازی بۆ گەلی ئێران نارد و ڕایگەیاند: وڵاتی ئێمە دەیەوێت هاوکاریتان بکات و پێمان خۆشە هەموو شتێک بە باشی چارەسەر بێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا کەسانی ئامادە و بەتوانای هەیە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام سەرەتا دەبێت خودی ئێرانییەکان بڕیار بدەن کە چییان دەوێت و هەڵبژاردنەکە بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە.