Ana içeriğe atla

عەباس ئەکبەری، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار، لەسێدارەدرا

عەباس ئەکبەری، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار، لەسێدارەدرا
"عەباس ئەکبەری فەیزئابادی
posted onMay 25, 2026
noyorum

ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە سزای لەسێدارەدانی عەباس ئەکبەری جێبەجێ کراوە و وەک "سەرکردەی چەکداری کودەتای مانگی بەفرانبار" ناویان بردووە.

ئاژانسی (میزان)، میدیای فەرمی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بەیانی رۆژی دووشەممە نووسیویەتی: "عەباس ئەکبەری فەیزئابادی یەکێک بوو لە سەرکردە چەکدارەکانی ئاژاوەگێڕییەکانی شارستانی نایینی سەر بە پارێزگای ئەسفەهان، کە رۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە هێرشکردنە سەر قایمقامیەتی شارەکە و ناوەندەکانی دابینکردنی تەناهی و هەروەها ناوەندە خزمەتگوزارییەکان."

ئەم ئاژانسە ئاماژەی بە تۆمەتی سەرەکیی عەباس ئەکبەری لە دۆسیەکەیدا کردووە و بە "تەقەکردن لە هێزە ئەمنییەکان" تۆمەتباری کردووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەو کەس یان کەسانەی کە ئەگەری هەیە لەو "تەقەکردنەدا" بووبنە قوربانی یان بریندار بووبن، بڵاونەکردووەتەوە.

دوای خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو کە لەلایەن حکومەتەوە بە تووندی سەرکوت کران، و لەگەڵ دەسپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، چەندین لەسێدارەدان لەژێر ناوی "دژایەتیکردنی خودا (محاربه)، سزادراوانی ئەمنی و هەواڵگری" لە ئێران ئەنجام دراون.