Ana içeriğe atla

تۆم کاتن: ڕێگە نادەین ئێران مووشەکی کیشوەربڕ بۆ هەڕەشە لە ئەمریکا دروستبکات

ۆم کاتن: ڕێگە نادەین ئێران مووشەکی کیشوەربڕ بۆ هەڕەشە لە ئەمریکا دروستبکات
posted onFebruary 28, 2026
noyorum

تۆم کاتن، سیناتۆری کۆماری لە ویلایەتی ئارکانزاس، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" هۆشداریدا، واشنتن و هاوپەیمانەکانی هەرگیز ڕێگە بە تاران نادەن "جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکی" پەرەپێبدات کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بێت بۆ سەر خاکی ئەمریکا.

کاتن ئاماژەی بە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و بەرنامەی ناردنی مانگی دەستکرد لەلایەن ئێرانەوە کرد و گوتی، تاران هەزاران مووشەکی هەیە کە هەڕەشەن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیێگۆ گارسیا و ئەورووپا. جەختیشی کردەوە، تەکنەلۆژیای ناردنی مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان هەمان تەکنەلۆژیای مووشەکە کیشوەربڕەکانە.

ئەو سیناتۆرە بێمتمانەیی خۆی بەرامبەر بەڵێنەکانی تاران دەربڕی و گوتی، بەرپرسانی ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵە پێیان وایە لە هەر دانوستاندنێکدا سەردەکەون، بەڵام "لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، پێدەچێت ئێران هەم لە شەڕ و هەم لە دانوستاندنەکاندا بدۆڕێت." کاتن دووپاتی کردەوە، ناتوانن ڕێگە بدەن تاران ئەو جبەخانەیە بۆ هەڕەشەکردن لە گەل و هێزەکانی ئەمریکا بەکاربهێنێت.