Ana içeriğe atla

رێکخراوی پزیشکیی ئێران دانینا بە دەستگیرکرانی دەیان کەس لە کادر دەرماندا

رێکخراوی پزیشکیی ئێران دانینا بە دەستگیرکرانی دەیان کەس لە کادر دەرماندا
posted onFebruary 15, 2026
noyorum

سەرۆکی گشتیی رێکخراوی پزیشکیی ئێران رایگەیاند، ٣٣ ئەندامی کادری پزیشکی و تەندروستی لە ماوەی رابردوودا دەستبەسەر کرابوون و تاوەکو ئێستا ١١ کەسیان ئازاد کراون.

بەڵام محەممەد رەئیسزادە، سەرۆکی رێکخراوی پزیشکیی ئێران، لە لێدوانێکدا ئیدیعای کردووە پزیشکەکان بەهۆی پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی چارەسەری بۆ بریندارانی ناڕەزایەتییەکان دەستگیر نەکراون. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، هیچ کام لە ئەندامانی کادری تەندروستی بەهۆی راپەڕاندنی ئەرکە پیشەییەکانیانەوە دەستگیر نەکراون.

هاوکات، رەئیسزادە ئەو راپۆرتانەی بە "نادروست" ناوبرد کە باس لە هەماهەنگیی پزیشکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرە بریندارەکان، یان پێدانی زانیاری و راپۆرت لەسەر دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئەم لێدوانانەی سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین راپۆرت لەبارەی دەستگیرکردنی پزیشکان و گوشار بۆ سەر نەخۆشخانەکان لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا بڵاوکرابوونەوە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستیی ئێران ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.