Ana içeriğe atla

هاوسەری شەهید دوکتور قاسملوو کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهید دوکتور قاسملوو کۆچی دوایی کرد  خاتوو هێلێن (نەسرین) قاسملوو، هاوسەری شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵاوایی لە ژیان کرد.  ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو کە لەنێو پێشمەرگەکان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا بە "خوشکە نەسرین" بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕانسە کۆچی دوایی کرد.  خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو لە کتێبەکەی بە ناوی "ئورووپاییەک لە وڵ
AvaToday caption
posted onMarch 11, 2023
noyorum

خاتوو هێلێن (نەسرین) قاسملوو، هاوسەری شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو کە لەنێو پێشمەرگەکان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا بە "خوشکە نەسرین" بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕانسە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو لە کتێبەکەی بە ناوی "ئورووپاییەک لە وڵاتانی کورداندا" ئاوڕێکی وردی لە ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە قۆناغە سەخت و هەڵەمووتەکانی مێژووی خەباتی کورد لە ئێران داوەتەوە.

هێلین