Ana içeriğe atla

پارەى بلۆککراوى گەلانى ئێران لەبەر شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى نزیکەى ٥٠ ملیار دۆلارە!

پارەى بلۆککراوى گەلانى ئێران لەبەر شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى نزیکەى ٥٠ ملیار دۆلارە!
AvaToday caption
posted onApril 17, 2022
noyorum

🌐  ئاڤاتودەی

شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى و پشتیوانیکردنى لە تیرۆریزم و پەرەپێدانى بەرنامە ئەتۆمییەکەى، بووەتە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لە سەروەت و سامانى گەلانى ئێران لە دەرەوەى وڵات بلۆک بکرێت.

 

جێبەجێکردنى بەرنامە شەرەنگێزییە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى واى کرد کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە هەموو دونیا گەمارۆ بخەنە سەر ڕژێمى ئێران و ئەو پارانەى کە ئاخوندەکان بە نایاسایی بردوویانەتە دەرەوەى وڵات، بلۆک بکرێت. کە ئەویش دەتوانین لێرەدا بەم شێوەیە بیخەینە ڕوو:

ـ چین، ٢٢ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ هیندستان، ٧ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ ئیمارات، ٧ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ کۆریاى باشوور، ٧ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ عێراق، ٣.٥ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ ئەمریکا، ١.٩ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

ـ ژاپۆن، ١.٥ ملیار دۆلارى ئێرانى بلۆک کردووە.

 

بەمەش ڕێژەى پارە بلۆککراوەکانى گەلانى ئێران لە ٧ وڵاتى دونیا نزیکەى ٥٠ ملیار دۆلارە و ئەم بلۆککردنەش پەیوەستە بە ڕەفتارە خراپ و نا ئینسانى و شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى و هەر ئەمەشە وا دەکات ئێمە بەردەوام بڵەین "کۆمارى ئیسلامى هۆکارى هەموو بەدبەختییەکى گەلانى ئێرانە".