Skip to main content

ئومید باقری، چالاکی مەدەنی و فۆتۆگرافەری کرماشانی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا

ئومید باقری، چالاکی مەدەنی و فۆتۆگرافەری کرماشانی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا
posted onDecember 14, 2025
nocomment

ئومێد باقری، فۆتۆگرافەر و چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی شاباد، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کرماشان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٧ ساڵە لە بواری فۆتۆگرافی و چالاکییە مەدەنی و ژینگەییەکان چالاکە و بە کەسایەتییەکی ناسراوی مەدەنی لە پارێزگای کرماشان دادەنرێت و لە دوای دەستبەسەر كردنییەوە هیچ زانیارییەك سەبارت بە دۆخی نییە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.