لە پێنج ساڵدا 800 منداڵی کار لە کرماشان دەستنیشان کراون
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی کرماشان ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 800 منداڵی کار لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون و ئێستا کار بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێزکردنی تواناکانیان دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی کرماشان ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 800 منداڵی کار لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون و ئێستا کار بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێزکردنی تواناکانیان دەکرێت.
کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکوان و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە، ماوەی نۆ ڕۆژە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی تێکچووە.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسی ڕاگەیاند، کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی زستانی پاردا لە پارێزگای سیمنان دەستگیر کرابوون.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی ئەكسیۆس كە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی (CIA) گومانی جددی لای ترەمپ و بەرپرسانی باڵا لەبارەی ئامادەیی تاران بۆ پێشکەشکردنی سازشی ئەتۆمی دەربڕیوە.
نەخۆشخانەی "ئیبن سینا" لە شاری شنۆ بەدەست کەمیی و نەبوونی ئامێر و پێداویستیی پزیشکییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لای هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە.
بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی، دوو چالاکی فەرهەنگیی کرماشان کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە شەهید کران، پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە براکانیان بەپێی دەستنووسی خۆیان کەسانی سەربەخۆ بوون و شەهیدی تەواوی کوردستانن.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و کوشتوویانە، ئەمەش نوێترین زنجیرە لەو ڕووداوانەی کە چالاکوانان بە "بەکارهێنانی توندوتیژیی کوشندە" لە دژی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچەیە وەسفی دەکەن.
٢٢وڵاتی جیهان، لەنێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین وڵاتی ئەوروپی، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ئێران کرد دەستبەجێ هێرشکردنە سەر نەیارانی لە دەرەوەی خاکەکەی ڕابگرێت.
ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بڕیارنامەیەکی پێشنیازکراوی وڵاتانی ڕۆژئاوای دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەسند کرد، کە تێیدا داوا لە تاران دەکرێت شەفافیەتی زیاتر بنوێنێت.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەیانیی چوارشەممە، سادق زیباکەلام، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی نوێ لە دژی و توندکردنی بڕیارە دادوەرییەکان، دەستگیر کراوە.