بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چارەنووسی نادیاری ٣٠٠ دەستگیرکراوی خۆپێشاندانەکانی کرماشان

posted onJune 3, 2026
noبۆچوون

 ڕاپۆرتە مافی مرۆییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پاش چەند مانگێک لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵ، هێشتا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی لە بەشە "ئەمنییەکانی" زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە دۆخێکی مرۆیی نالەباردا ڕاگیراون.

لە سنە باوک و زڕدایکێک دوو کچیان بۆ مانگێک لە ئاودەستدا زیندانی کردووە و ئەشکەنجەیان کردوون

posted onJune 3, 2026
noبۆچوون

لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە، رووداوێکی دڵتەزێن و دوور لە مرۆڤایەتی ئاشکرا بوو؛ باوک و زڕدایکێک دوو کچی تەمەن 7 و 15 ساڵیان بۆ ماوەی مانگێک لە ئاودەستی ماڵەکەیاندا بەند کردووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەیان داون.

لە سنە ژنێکی ترەنس بە چەقۆ کوژرا و تەرمەکەی لە ناوەڕاستی شاردا دۆزرایەوە

posted onJune 2, 2026
noبۆچوون

تەرمی ژنێکی ترەنس بە ناوی "مەهشید" کە شوێنەواری چەندین چەقۆی پێوە بووە، لە ناوەندی شاری سنە دۆزرایەوە. ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە سەرنجی خستەوە سەر مەترسییەکانی سەر ژیانی کەمینە ڕەگەزییەکان لە ناوچەکەدا.

رێژیمی ئێران دوو خۆپێشاندەری کوردی لەسێدارەدا

posted onJune 2, 2026
noبۆچوون

کۆماری ئیسلامی ئێران دوو گەنجی کوردی بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارە دا، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان دەدەن لەژێر سێبەری گرژییە هەرێمییەکاندا.

ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ئێران

posted onJune 2, 2026
noبۆچوون

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی "بەرگری لەخۆکردن"یان بۆسەر رادار و شوێنی هەڵدانی درۆن لە ناوچەی غوروک و دوورگەی قیشمی ئێران کردووە.

ئەمریکا بەندەر عەباسی بۆردوومان کرد

posted onMay 29, 2026
noبۆچوون

ئەمریکا وێستگەیەکی درۆنی لە نزیک بەندەر عەباس بۆردوومان دەکات و سوپای پاسدارانیش بە مووشەک وەڵامی بنکەیەکی ئاسمانیی واشنتن دەداتەوە، ئەمەش دوای تێکشکاندنی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوی تاران لەنێو گەرووی هورمز دێت.

لێکۆڵەرێکی خەڵکی نەغەدە بە تۆمەتی "سیخوڕی" سزای زیندانیی بەسەردا سەپێندرا

posted onMay 27, 2026
noبۆچوون

شایان هۆشیار، نووسەر، لێکۆڵەری مێژوو و چالاکوانی ئازەری زمانی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە سزای 3 ساڵ و 8 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. ئەم سزایە لەکاتێکدایە کە هۆشیار وەک یەکێک لە دەنگە هەرە میانڕەوەکانی ناوچەکە ناسراوە.