بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمپانیای AIG  لەئێران کشایەوە

کۆمپانیای AIG  لەئێران کشایەوە
posted onNovember 8, 2018
noبۆچوون

بەپێی بڵاوکراوەیەکى گرووپی " ئەمەریکان ئەنتەرناشیۆناڵ گرووپ" (AIG)، بڕیاریداوە چالاکییەکانى لەکۆماری ئیسلامی ئێران هەڵپەسێرێت و لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایە ماوەى رابردوو لەرێگەى پاوانخوازییەوە بەسەر کۆمپانیایەکى وەبەرهێنانى دڵنیایی، پرۆژەو کارى وەبەرهێنانى لەنێو تاران ئەنجام دەدا.

بەڵام سەپاندنى قۆناغی دووهەمى سزاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بەسەر رژێمى کۆماری ئیسلامی، کۆمپانیاى AIG بڕیاریداوە لەو وڵاتە بچێتە دەرەوەو، خۆى لەسزادانى لەلایەن کوشکى سپیەوە بەدوور بگرێت.

لەبەشێکى ئەو بڵاوکراوەیەدا هاتووە " کۆمپانیاى فاڵیدۆس هۆڵدینجز، بۆ گەڕانەوەى دڵنیایی کەبارەگاى سەرەکیی لەبەرمۆدایە، لەرێگەى کۆمپانیاى ئەمەریکان ئەنتەرناشیوناڵ گرووپەوە بە 5.56 ملیار دۆلار کڕدراوە، سەرجەم رووماڵییەکانى دڵنیایی بۆ کۆمپانیاکانى کارگۆ دابەزاندووە، بەتایبەت ئەوانەى کاڵا هەناردەو هاوردەى ئێران دەکەن".

گووتیشى " کاروانى ئەو کارگۆیەش بریتی بوون لەگواستنەوەى نەوت و بەرهەمە سووتەمەنیەکانى ئێرانە، بۆ ناوخۆ و دەرەوەى کۆمارى ئیسلامی".

کشانەوەى ئەو کۆمپانیایە لەدواى زنجیرەیەک کشانەوەى کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دێن، کەپێش سەپاندنى قۆناغی دووهەمى سزاکانى واشنتۆن بەسەر رژێمى ئێراندا لەو وڵاتە کشانەوە.

گرنگترین ئەو کۆمپانیانەش کەکاریگەریی گەورەیان لەکشانەوەکەیان دروستبووە بریتى بوون لە " تۆتالی نەوتى فەرەنسى، کۆمپانیاى پیشەسازی ئۆتۆمبێلى رینۆ، وچەندانى دیکە"، کەلەدواى رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەى 2015 گەڕابوونەوە نێو ئەو بازاڕە

دواى کشانەوەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا لەرێکەوتننامە، بەڵێنى دا سزاکانى سەر ئێران تووندتر بکات تا ئەو کاتەى " رژێمى تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکی و سیاسەتە شەڕانگێزەکانى لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت".

لەدواى ئایاری رابردوو، کەبەرواری کشانەوەى واشنتۆن بوون لەو رێکەوتننامەیە، زۆربەى کۆمپانیاکانى دڵنیایی و کارگۆییەکانی ئەورۆپا چالاکییەکانى لەو وڵاتە بەرەو کەمکردنەوە بردووە، لەگەڵ چوونە بوارى جێبەجێکردنى سزاکانیش لە 5 تشرینى دووهەمى ئەمساڵ، جگە لەهەشت وڵات کەرێگەپێدانى کاتییان هەیە بۆ هاوردە کردنى نەوتى ئێران، سەرجەمیان مامەڵەکردنیان لەگەڵ تاران راگرت.

کۆمپانیاکە دەرچووەکەى بازاڕەکانى ئێران دووپاتیشیکردۆتەوە " ئێستا چالاکییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە لەسنوورێکى زۆر نزمدایە"، بڕیاریشداوە لەداهاتوو بەیەکجاری سەرجەم پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى رابگرێت.

ئەمەریکا بەدوو قۆناغ سزاکانى بەسەر ئێراندا سەپاند، کەیەکەم قۆناغی لەسەرەتاکانى ئابی رابردوو بوون، ئەو کات کەرتەکانى پیشەسازی و یەدەگ و فرۆکەوانى و مامەڵەى دارایی لەخۆ گرتبوون، قۆناغی دووهەمیش کەچەند رۆژێک لەمەوبەر جێبەجێکراوە، کەرتەکانى نەوت ، ووزەو بانکی ناوەندی و دامەزراوە داراییەکانى لەخۆ گرتووە.

بەپێی لیستەکەى کوشکی سپی نزیکەى 700 کەسایەتى و کۆمپانیاو لایەنى ئابوورى کەوتوونەتە نێو لیستە ڕەشەکەى واشنتۆن.