بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گیانى پەریسا سەیفى لە مەترسیدایە

گیانى پەریسا سەیفى لە مەترسیدایە
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2020
noبۆچوون

 

پەریسا سەیفى چالاکى مەدەنى و خەڵکى کامیاران کە لە مانگى ٢١ى خەزەڵوەر (ئابان) لە ماڵەکەى خۆى لە شارى سنە دەستبەسەر کرا، ئەوە بۆ ١٠٠ ڕۆژ دەچێت هەر لە زینداندایە و چارەنووسى نادیارە.

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، پەریسا کە تا ئێستاش تاوانەکەى دیار نییە و تەنیا لەبەر ئەوەى چالاکى مەدەنییە لە زیندان هێڵدراوەتەوە، خراوەتە بن تووندترین و دەروونوێرانکەرترین لێپرسینەوەى دەزگا ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە تا بە زۆرى ددانپیانانێکى پێ پڕ بکەنەوە و تۆمەتبارى بکەن.

١٠٠ ڕۆژ هێشتنەوەى پەریسا سەیفى بە دەستبەسەرکراوى لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دڵگرانى لاى بنەماڵەکەى و ناوەندە مەدەنییەکان دروست کردووە، نیگەرانییەکەش بە تێکچوونى بارى تەندرووستى پەریسا هێندەى دیکە زیاد بووە، چونکە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە دەستى بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

کەیسى خاتوو سەیفى نزیکەى مانگێکە گواستراوەتەوە بۆ دادگاى ئینقیلابی سنە، بەڵام هەر جارەى بە بیانوویەک دوا دەخرێت.

سەرەڕاى بەدواداچوونە بەردەوامەکانى بنەماڵەکەى، کەچى تا ئێستا پەریسا سەیفى لە زیندان هێڵدراوەتەوە.