بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ساڵى ٢٠٢٠.. بێ تیرۆریستى گەورە

ساڵى ٢٠٢٠.. بێ تیرۆریستى گەورە
AvaToday caption
posted onJanuary 3, 2020
noبۆچوون

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، بەرەبەیانێکى ڕووناکتر دەبێت بۆ سەرجەم ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و هەموو دونیا.

 

بە پێى هەواڵى پێنتاگۆن، بە ئەمڕۆ سەعات ٤ى بەیانى و فەرمانى ڕاستەوخۆى دۆناڵد ترامپ ـى سەرکۆمارى ئەمریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا، سوپاى ئەمریکا هێرشى کردە سەر دوو ئۆمبێلى سوقاى قودسى پاسدارانى ئێران و حەشدى شەعبی کە ئەویش کرێگرتە و دروستکراوى خودى خامنەیییە و لە ئەنجامدا ئەم کەسانە کوژران:

ـ قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى پاسدارانى ڕژێمى ئێران

ـ ئەبوو مەهدى موهەندیس بەرپرسى هێزەکانى حەشدى شەعبی

ـ محەمەد ئەلکەوسەرانى لە ڕابەرانى حیزبوڵاى لوبنان و بەرپرسى فایلى عێراق

ـ محەمەد ڕەزا ئەلجەبەرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى حەشدى شەعبی (دەگوترێت ئێرانییە)

ـ محەمەد ڕەزا کازم

ـ حەسەن عەبدوڵاهى

ـ محەمەد ئەلشیبانى

ـ و شاندێکى سوپاى پاسداران کە هەموویان لە نێو دوو ئۆتۆمبێل بوونە.

هەر لە لایەن تفەنگدارەکانى ئەمریکاوە، هادى عامرى فەرماندەى سوپاى بەدرى سەر بە سوپاى قودسى پاسداران و قەیس خەزعەلى سەرۆکى عەسائیبى ئەهلى حەق لە جادریەى بەغدا گیراون.

قاسم سولەیمانى بە هۆى تەقینەکەوە تەنیا دەستى ماوەتەوە و بە ئەنگوستیلەکەی ناسیویانەتەوە.

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکاش لەسەر کوشتنى تیرۆریست قاسم سولەیمانى بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە و نووسى کە بە فەرمانى سەرکۆمارى ئەمریکا، سوپاى ئەمریکا وەک بەرگرى لە ئەندامەکانى خۆى لە دەرەوەى خاکى ئەمریکا، قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى تیرۆریستى قودسى کوشت.

سولەیمانى دەستى هەبووە لە پیلان دژى دیپلۆماتەکان و ئەندامەکانى ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە. سولەیمانى و سوپاى قودس، بەرپرسى مەرگى سەدان ئەمریکی و هێزەکانى هاوپەیمانان بوونە و هەزاران کەسیان بریندار کردووە. ئەو هێرشى سەر بنکەکانى هاوپەیمانانى لە عێراق لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو بەڕێوە بردووە.

بە پێى تویتێکى دۆناڵد ترامپ کە ئەمڕۆ کردوویەتى و نووسیویەتى "قاسم سولەیمانی بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی هێرشەکەی شەوی ٢٧ی کانوونی یەکەم لە سەربازگەی K 1 لە کەرکوک".

قاسم سولەیمانى