بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قازانجی حەوت میلیۆن و نیو دۆلاری ئێران بۆ گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب

دست قاچاق و فساد سپاه بە آفریقا هم رسید
posted onOctober 10, 2018
noبۆچوون

چاوەدێرانی تایبەت بە گەمارۆکانی ئێران سەر بە ڕێكخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ئێران بووەتە بە ناوەندێکی نوێ بۆ هێنان و بردنی ڕژی بۆ گروپە تیرۆریستیەکانی وڵاتی سۆماڵ.

ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە ڕاپۆڕتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵی: ئێران بووەتە ناوەندی هێنان و بردنی نایاسایی ڕژی بۆ گروپی تیرۆریستی ئیسلامگەرای ئەلشەباب و ئەو هێزە ساڵانە لەو ڕییەوە چەندین میلیۆن دۆلاری قازانج بەدەست دەخات.

لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە داهاتی بەرهەم هاتوو لە بازرگانی ڕژی زۆرە و ئەو ڕیکخڕاوە تیرۆریستیە لەو ڕێگەوە ساڵانە ٧،٥ میلیۆن دۆلار پووڵ بە دەست دەخات بە بێ ئەوەی هیچ باجێک بە حکومەتی ئەو وڵاتە بدات.

ئەلشەباب گروپێکی ئیسلامگەرای توندڕەوی سەر بە ئەلقاعیدەیە و ساڵانە لە وڵاتی سۆماڵ بە دەیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێرانی چاوەدێری ڕێکخڕاوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕژیە لە ئێران لە نێو فەردەی سپیدا دەستە دەستە دەکرێت و کەسانی ئێرانی بە ناسنامەی ساختەی ئێرانی ئەو بارە ڕژیانە دەنێرن بۆ وڵاتی سوماڵ.

هەر لە دڕێژەدا هاتووە ئەو فەردانە لە نێو پاپۆڕی چکۆلە چکۆڵەدا بار دەکرێن و دەنێردرێن بۆ بەندەری ئەلحەمریە لە دوبەی.

چاوەدێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بێ هەڵوێستی ئیمارات و ئێرانیان سەبارەت بەو گروپانە سەرکۆنە کردووە و دەڵێن داهاتی ئەو ئاڵوگۆرە بۆ ئیمارات لە ساڵدا ١٥٠ میلیۆن دۆلارە و ڕێژەی هەناردە کردنی ئەو ڕژیە بۆ سوماڵی لە ساڵی ڕابڕدودا سێ میلیۆن فەردە بووە.