بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى بۆ تووڕەبوونى خەڵک دەرمان و خۆراکى شاردووەتەوە

کۆمارى ئیسلامى بۆ تووڕەبوونى خەڵک دەرمان و خۆراکى شاردووەتەوە
AvaToday caption
مانگانەی خانەنشینێک بەشى دەرمانى مانگێکى ناکات
posted onAugust 21, 2019
noبۆچوون

بەرامبەر هەڵاوسان و بەرزبوونەوەى بەهاى کەلوپەل لە ئێران، ئەندامێکی دەستەی بەڕیوەبەری ناوەندی خانەنشینانی ئێران دەڵێ "مووچەی مانگانەی خانەنشینان ناکاتە تێچووی دەرمانەکانیان".

مەجید سەبز عەلیان ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ گەلاوێژ ڕایگەیاند بەهاى دەرمان تا ئاستێکی زۆر کردووە، ئەگەر خانەنشینێک هەموو مووچەکەی بۆ دەرمان دانێت، دیسان کەمە و ناکاتە بەهاى هەموو دەرمانەکانى، ئەمە لە کاتێکدایە کە نە دەرمان و نە خۆراک هیچیان لەنێو لیستى گەمارۆکانى ئەمریکادا نین دژ بە ڕژێم چونکە وەک دەسەڵاتدارانى ئەمریکا بە ئاشکرا باسیان لەوە کردووە کە نە دەرمان و نە خۆراک لە خەڵکى ئێران گل نادەینەوە و گەمارۆى ناخەینە سەر و تەنیا گەمارۆ دەخەینە سەر ئەو بابەتانەى کە کۆمارى ئیسلامى بە هۆیەوە پاڵپشتى تیرۆریزمیان پێ دەکات.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی خانەنشینانی تاران ڕایگەیاند: ئەگرە بێتوو کەسێکی خانەنشین مووچەی مانگانەی کەمتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار تمەن بێت، ئەوا ناتوانێ بەهاى دەرمانەکانی خۆی بدات. نۆرینى پزیشکەکان بێسنور گران بووە و نرخیش بەرزتر بووەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە ٧٤٩ جۆری دەرمان لە لیستی بەڵێنە دەرمانییەکانی ڕێکخراوەکە سڕاوەتەوە کە خانەنشینەکان پێویستییەکی زۆریان پێیانە.

خانەنشینکراوانی ئێران چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بژێوی ژیان و وەدینەهاتنی ئاواتەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام داو بەڵام تا ئێستا لە لایەن دەسەڵاتەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە. وڵامنەدانەوە بە مافە ڕەوانەکانی خانەنشینان لە کاتێکدایە ماوەیەک لەمەوپێش میلاد ساڵحی بەڕێوەبەری ئەوکاتی سندوقی خانەنشینان لە لاپەڕەی ئەنیستاگرامی خۆی باسی گەندەڵی چەند سەد ملیار تمەنی لەو سندوقەدا کردبوو.