بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى.. لە دزینى کەشتییەوە بۆ دزینى ماڵى پێشمەرگە

کۆمارى ئیسلامى.. لە دزینى کەشتییەوە بۆ دزینى ماڵى پێشمەرگە
AvaToday caption
کۆمارى ئیسلامی خەریکى دزینی بەشەماڵی پێشمەرگەکان کە موڵک و ماڵیان جێ هێشتووە
posted onAugust 8, 2019
noبۆچوون

لە نوێترین هەوڵی شەڕی نەرمی دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنەماڵەکانیان، ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەردانی بنەماڵەی پێشمەرگەی حیزبە کوردیەکان دەکا و پێیان دەڵێ لە ئەگەری فرۆشی ماڵ و مڵکتان بەشی منداڵە پێشمەرگەکانیان دەبێ بدەن بە دەوڵەت و وەزارەتی ئیتلاعات.

ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە بنەماڵەی پێشمەرگەکان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاندووە چ بە شێوەی پوڵی کاش بێ و چ بە شێوەی مڵک بێ دەبێ بەشی ئەو منداڵانەتان کە ئێستا لە ڕیزی حیزبە کوردیەکاندان و پێشمەرگایەتی دەکەن بدەن بە دەوڵەت.

لە چەندین حاڵەتدا هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای ئەوەی زانیویانە بنەماڵەیەکی پێشمەرگە وەرسەی ڕاست کردووەتەوە و میراتی دابەشکردووە، چوون و دوای دانانی بەهای ماڵ و دارایی ئەو ماڵە پوڵی کاش و هەروەها کەرەسەی ناو ئەماڵەکەیان کە بەشی ئەندامی پێشمەرگەی ئەو ماڵە بووە، دەگەڵ خۆیان بردووە.

 

بنەماڵەی پێشمەرگە دژی ئیتلاعاتییەکان وەستاونەوە

ئەو کارەی دەزگای ئیتلاعات بووە بە هۆی توڕەبوونی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کوردستان و چەندین بنەماڵە خۆیان بواردووە لە دانی بەشە ماڵی منداڵە پێشمەرگەکانیان بە ئیتلاعات و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەگەر واز نەهێنن ئەوە میدیاکان لەو کارەی ئیتلاعات ئاگادار دەکەنەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک دێنن.

دوای هەڕەشەی ئەو بنەماڵانە هێزە ئیتلاعاتییەکان لە هێندێک شوێن ترساون و بەو مەبەستە سەردانی بنەماڵە پێشمەرگەکانیان نەکردووەتەوە.