بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەورووپا ناتوانێ ئێران لە ژێر باری گەمارۆکان ڕزگار بکات

ئەورووپا ناتوانێ ئێران لە ژێر باری گەمارۆکان ڕزگار کات
AvaToday caption
کاردانەوەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بۆ ئێران لە میدیاکانی ئەڵمان
posted onJune 11, 2019
noبۆچوون

 

سەفەری یەک ڕۆژەی هایکۆماس بۆ تاران گرنگترین بابەتی ڕۆژی میدیاکانی ئەڵمان بوو و ئەنجامی هەموو لێدوانەکانی ئەم میدیایانە ئەوەیە کە ئەورووپا ناتوانێ ئێران لە ژێرباری گەمارۆکان و گوشاری ئەمریکا ڕزگار بکا.

 

ڕوونکردنەوەی ڕۆژنامەی "هاندێڵزبلات":

هاندێڵزبلات

ڕوونکردنەوەی ئەم ڕۆژنامەیە سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بۆ تاران بەم ڕستەیە دەسپێدەکا "تو هیچ دەرفەتێکت نییە، بەڵام کەڵکی لێوەرگرە!"

سەفەری هایکۆماس بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە ئامانجی وتووێژ، کەمکردنەوەی کێشەکان و پێشگرتن بە کێبڕکێی چەکی ناوکی لە ناوچەکە بووە و ماس دەتوانێ لە پرستیژی ئەڵمان لە ناوچەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئامانجی خۆی کەڵکوەرگرێت. بەڵام دەبێ هەوڵی وەزیری دەرەوە لە لایەکی تەرازوو دانین و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس و سەرکۆماری ئەمریکا لە لایێکی دیکەی تەرازووکە، لایێک کە بێگومان قورسترە.

هاندێڵزبلات نووسیویەتى: ترامپ بەسیاسەتی پاڵەپەستۆخستنەسەر کۆماری ئیسلامی، یان ئەم وڵاتە بە شێوەی نهێنی بەرەو میزی دانوسان ڕادەکێشێ و یان سەرتاسەری ناوچەکە بەرەو شەڕ و پێکدادان دەبا. لەم قەیرانە، ئەورووپا کە لەگەڵ ڕووسیا و چین خوازیاری مانەوەی ڕێککەوتنەناوکییەکەن دەورێکیان نییە.

 

لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی زوود دویچە:

زوود دویچە

ڕۆژنامەی زوود دویچە لێکۆڵینەوەی خۆی بەم ڕستەیە دەست پێ دەکا "هایکۆ ماس هیچ پێشکەشیێکی سیاسی پێنەبوو بیدا بە تاران"، لە درێژەدا ئاماژە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە کۆبوونەوەکە نووسیویە کە لە ڕاستیدا خاڵێکی نوێ تێدا نییە و چاوەڕوانییەکانی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ ناکا.

ئەوەی کە ئێران دەیهەوێ ئەورووپا خەسارەکانی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەناوکییەکە بەئەستۆ بگرێت بەچەندین هۆکار ناڕەوایە.

۱. ئەورووپاییەکان هیچ دەورێکیان لە بڕیاری ترامپ بۆ چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنەکە نەبووە و تەنانەت ئەگەریش بیانهەوێ ناتوانن ئەو خەسارانەی کە ئەمریکا بەبەر ئێرانی خستووە قەرەبوو بکەنەوە.

٢. دەوڵەتەکان لە لەندەن، پاریس و بڕلین ناتوانن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی وڵاتەکەیان ناچار بەبازرگانی لەگەڵ ئێران یان کڕینی نەوت لەم وڵاتە بکەن. هیچ کۆمپانیایێک کە لە ئەمریکاش چالاکە ئەم داواکارییە قەبووڵ ناکا.

زوود دویچە ئەم پرسیارەش دەخاتە بەردەست کە بۆ کۆماری ئیسلامی ئەم چاوەڕوانییەی لەچین نییە، لەکاتێکدا چین یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی ئێران بووە و ئێستا کڕینی خۆی هێناوەتە خوارترین ئاست.

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها هۆشداری داوە کە ڕێککەوتنەناوکییەکە، "گرێبەستێکی دۆستانە" نەبووە، بەڵکوو بەمەبەستی پێشگرتن لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ناوکی بووە و ئەگەر ئێران لەم ڕێککەوتنەیە بچێتە دەرەوە و دیسان سانتریفیۆژەکانی چالاک بکاتەوە، ئەورووپاییەکانیش گەمارۆ دەخەنە سەر ئێران و لەم کاتەشدا ئەمریکا بە ئامانجی خۆی دەگات.

 

لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی "فڕانکفۆرتێر ئالگماینە":

ڕانکفۆرتێر ئالگماینە

ئەم ڕۆژنامەیە دەنوسێت: هایکۆ ماس ئەوەندە نەزان نییە کە چاوەڕێ بێت لەسەفەری خۆی بۆ تاران، بەرپرسانی ئێران ناچاربە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەناوکییەکە بکا.

ئەم ڕۆژنامە بناژۆخوازە بڕوای وایە کە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بۆ تاران لانیکەم سوودێکی هەیە و ئەوەش ئەوەیە کە بۆ پێشگرتن بە قەیرانیتر بوونی دۆخەکە ئەرکێکی بووە کە بەجێی هێناوە و لایەنە ئێرانییەکەی تێگەیاندووە کە چوونەدەرەوەی ئەوان لە ڕێککەوتنەکە لانیکەم لەبەرژەوەندی سیاسی و ستراتژێکییان نییە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوەی کە لە تێکهەڵچوون نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەورووپا توانایێکی ئەوتۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەمریکا نییە دەنووسێ: ژیرانە نییە ئەگەر قەیران و کێشەی ناوکی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا و ئەورووپا ڕووبەڕووی یەکتر بکاتەوە. کارەساتێکە ئەگەر ئێرانیش لەکۆتایی ئەم کێشەدا دەستی بە بۆمبی ناوکی ڕابگات.

 

لێکۆڵینەوەوەی "ڕۆژنامەی نیوس دویچلەند":

نیوس دویچلەند

ئەم ڕۆژنامەیە سەبارەت بە سەفەری ماس بۆ ئێران نووسیویەتی: ناوبانگی ئەڵمان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک وەک سویس لە ئەورووپایە، بەڕواڵەت بێ لایەن، سەرکەوتوو و ڕاستبێژ.

ئەم ڕۆژنامە چەپییە هەروەها نووسیویە: بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئەڵمان کەڵک لە هەموو قەیرانەکان وەردەگرێت، لانیکەم ئەمە ئاواتیەتی. باشترین حاڵەتی دەبێتە ئەمە؛ فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان و بازرگانی گەورە لە گەڵ ئێران. ئەم ڕۆژنامە لە درێژەدا سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانی لەگەڵ بانکەکانی سویس بەراورد کردووە و دەنووسێ: ئێمە بە ڕەزامەندییەوە پارە وەردەگرین و گرنگ نییە لە کوێوە هاتووە.

سەفەری هایکۆ ماس بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەڵدەسنگێنێ و دەنووسێ: ئەڵمان لە نێوان دوو شتدایە، لەنێوان ئەمریکا و عەرەبستان لە لایێکەوە و لەلایێکی دیکەشەوە "بارانی پارەیێک" کە لە ئێرانەوە دەڕژێتە سەر ئەڵمان.