بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە

خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2019
noبۆچوون

 

شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگن و وێنەی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی گەورە شارەکانی ئیرانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشاندەری ئاستی بەربڵاوی مانگرتنەکەیە.

 

سنە، مەریوان ، سەقز، کرماشان، شنۆ  و قوتابخانەی چەندین شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستاکانیان ئەو بەیانییە نەچوونەوە سەر پۆلەکانیان. لە لایەکی دیکە کەرەج، ئیسفەهان، یەزد، کرمان، تاران، مەشهەد، تەورێز و زۆربەی گەورە شارەکانی ئێران بەشداری ئەو مانگرتنەن.

ئازادبوونی مامۆستایانی قۆڵبەستکراو، چالاکی یاسایی ڕێکخرواەیی مامۆستایان، دانی بودجەی پێویست بە وەزارەتی پەروەردە، دانی موچەی نەدراوی مامۆستایان و فەرهەنگیان و خانەنشینکراوان، ڕاگڕتنی سیاسیەتی پارەى کردنەوەی قوتابخانەکان و جێبەجێکردنی خاڵی ٣٠ یاسای بنەڕەتی و هەروەها هەڵوەشانەوەی بیمەی ناکارامەی دەرمانی ئامانجی ئەو گەڕەی مانگرتنەکانە.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی مامۆستایان ڕۆژی شەشی ڕەشەمەی ئەوساڵ بە بڵاو کردنەوەی بانگەوازێک داوای لە مامۆستایانی ئێران کردبوو لە ڕۆژەکانی ١٢، ١٣ و ١٤ ڕەشەمەدا بە مانەوەی لە ژووری دانیشتنەکانیان و نەچوونەوە بۆ سەر پۆلەکان گەڕێکی دیکەی مانگرتن دەست پێ بکەن.

لە ماوەی ڕابڕدوودا و لە مانگەکانی ڕەزبەڕ و خەزەڵەوەردا مامۆستایان دوو خولی دیکەی مانگرتنیان بەڕێوە بردبوو کە ئەو ناڕەزایەتییە مەدەنیانە لەگەڵ سەرکوت و هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی کۆماری ئێسلامی ڕووبەڕوو ببونەوە و مامۆستایانی مانگرتوو بانگهێشتی ناوەندەی ئەمنی و قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی کرابوون و هەروەها چەندین کەسیان قۆڵبەست و ڕەوانەی گرتووخانەکان کران.

موختار ئەسەدی، محەمەد حەبیبی، مەحمود بەهەشتی لەنگرودی و سمایل عەبدی چوار کەس لەو مامۆستا ناڕازییانە بوون کە دوای ئەو مانگرتنانە قۆڵبەست و تا ئێستاش لە گرتووخانەکاندا ڕادەگیڕێن.

خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە ١

خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە ٢
خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە ٤

خوولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایان دەستى پێ کردەوە ٥