بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەوت ملیۆن کەس لە ئێران تووشی پووکانەوەی ئێسقان بوونە

 حەوت ملیۆن کەس لە ئێران تووشی پووکانەوەی ئێسقان بوونە
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2019
noبۆچوون

 

 مینا کەریمی پسپۆڕی ڕۆماتۆلۆژی سەبارەت بە پووکى ئێسقانەکان لە وڵاتى ئێران دەڵێت:

 

▫️ ٥٠%ى ژنانی ئێرانی لە ٤٥ ساڵەیی و ٩٠%ى ژنان لە ٧٥ ساڵەیی تووشی نەخۆشی پووکانەوەی ئیسکان دەبن.

▫️ پووکانەوەی ئێسقان ناوبانگی "نەخۆشی بڵاوبووەی بێدەنگی سەدەی" بۆ تەرخان کراوە.

▫️ ٧ ملیۆن کەس لە ئێران تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

▫️ پووکانەوەی ئێسقان دەکرێ پێشی پێ بگیرێت و بە خواردنی باش و وەرزشکردن ڕەوتی پووکانەوە بوەستێندرێت.

▫️ خۆراک ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرهەڵدان یان پێشگرتن لە پووکانەوەی ئێسقان هەیە.

▫️ ئەو کەسانەی کەلەسیۆمی تەواو لە بەرنامەی خۆراکیاندا نییە یان ڤیتامین D بە پێی پێویست وەرناگرن زۆرتر تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.