بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ وەڵامی شەمخانی دایەوە

نەتانیاهۆ وەڵامی شەمخانی دایەوە
AvaToday caption
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو قسانەی لە دەستپێکی دانیشتنی حەفتانەی دەستەی دەوڵەت و لە وەڵامی قسەکانی عەلی شەمخانی باس کرد.
posted onFebruary 25, 2019
noبۆچوون


 

نەتانیاهۆ گوتى "دۆینێ یەکێک لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ٩٠ لەسەدی ئامانجەکانی خۆی لە سورییە گەیشتووە، ئەو قسانە ڕاست نین! ئەوان هەوڵ دەدەن و ئێمە پێشیان پێدەگرین".

 

نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی مانگێک پێش ئێستا دەسەڵاتدارێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بوونیان لە سوریە تەنیا بۆ ڕاوێژدانە و لە درێژەدا گووتی درۆکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دوونیا ڕوون و ئاشکران. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گووتی "پەیامێکی تایبەتمان بۆ کۆماری ئیسلامی پێیە کە خوازیاری لەنێوبردنی ئیسرائیلە، ئەویش ئەوەیە: تا ئەو جێگەیەی پێویست بێت بۆ پێشگرتن لە سەقامگیری نیزامی ڕژیمی ئێران لە سوریە کار دەکەین".

نەتانیاهۆ گووتیشى "ڕۆژی چوارشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین چاوپێکەوتنم دەبێت. لە بەرەبەری ئەو چاوپێکەوتنەدا بە تەلەفۆن قسەمان کردووە و ڕێککەوتنمان کرد کە تەوەری سەرەکی ئەو دیدارە کۆماری ئیسلامی بێت". لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی "لەگەڵ پۆتین سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچە و تووندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی قسەمان کرد. هەروەها سەبارەت بە میکانیزمی هاوئاهەنگی نێوان ئەرتەشی ئیسرائیل و ڕووسیە بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە ئاشتی و پێشگرتن لە تێکهەڵچوونی ناپێویست لە ناوچەکەماندا گفتوگۆمان کرد".

بە گووتەی نەتانیاهۆ ئەو ڕواێژ و باسانە بۆ ئەرتەش و وڵاتی ئیسرائیل گرنگن.