بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بوشێهر دادەخرێت

بوشێهر دادەخرێت
AvaToday caption
کاریگەرى گەمارۆى ئابوورى و بێ پوڵی گەیشتە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران
posted onFebruary 24, 2019
noبۆچوون

 

بێهروز کەماڵوەند وتەبێژی ڕێکخڕاوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی ساڵانە دەبێ یەک لەسەر سێی سوتەمەنی ئەو ناوەندە بگۆڕدرێت بە سوتەمەنی نوێ، کەچی بە هۆی گرانبوونی نرخی دراوی بیانی و دابیننەکرانی ئەو بودجەیە لە گەڵاڵەی بودجەی ساڵی ٩٨ى هەتاوى، ناوەندی ئەتۆمی بوشێهر دادەخرێت.

 

کەمالوەند لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی: بە چوونەسەرێی نرخی دراوی بیانی نرخی تەواوبووی کارەبای بەرهەمهاتوو بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک لە ١٢٧ تمەنەوە بۆ ١٣٣ تمەن زیادی کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە کارەبای بەرهەمهاتووی بنکەی بوشێهر بە نرخی ٥٠ تمەن بۆ یەک کیلۆ وات لە لایەن وەزارەتی وزەوە دەکردڕێت.

کەمالوەند لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا: بەرهەمهێنانی ساڵیانەی بنکەی ئەتۆمی بوشێهر بووەتە هۆی دەستپێوەگرتن لە بەکارهێنانی سوتەمەنی بە رێژەی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بڵاونەبوونەوەی ٦ ملیۆن تۆن مادە کە دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە.

وتەبێژی ڕێکخڕاوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژە بەوەش داوە کە نرخی نێودەوڵەتی کارەبا ١٤٠ تمەنە، هەر بۆیە خوازیاری هەناردەی ١٠ هەتا ٢٠ لەسەدی کارەبای بەرهەمهاتووی ئەو بنەکەیە بۆ دابینکردنی تێچووەکانین.