بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فارین پاڵسی ئەمریکا: ترامپ ئامادەی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی دەبێت

فارین پاڵسی ئەمریکا: ترامپ ئامادەی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی دەبێت
AvaToday caption
کۆنفڕانسی وارشۆ ئامادەکارییەک بوو بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ
posted onFebruary 24, 2019
noبۆچوون


ستیوێن کۆک لە "فارین پالیسی"دا نووسیویەتی: دەوڵەتی ترامپ هەوڵ دەدات وانیشان بدات کە کۆنفڕانسی وارشۆ کە بە مەبەستی پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەکاتێکدا ئامانجەکەی نیشاندانی یەکگرتوویی جیهان بووە بۆ پەراوێز خستنی کۆماری ئیسلامی.

 

بە گووتەی ستیوێن کۆک ئەو دانیشتنە کە بە ئامادەبوونی مایک پێنس بەڕێوەچوو زیاتر لە دانیشتنى خۆئامادەکردن بۆ شەڕ دەچوو. لە درێژەی نووسراوەکەی کۆکدا هاتووە: جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا بە ناردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی کەڵکی لەو دەرفەتە وەرگرتووە بۆ دووپاتەکردنەوەی لیستی دوورودرێژی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها نیگەرانییەکانی واشنتۆن لەو وڵاتە.

بۆڵتۆن لە پەیامەکەیدا گووتبووی "بە دووری دەزانم یادکردنەوەی ئەو ساڵڤەگەرانە زۆری بە بەرەوە مابێ بۆتان". لە لایەکی دیکە مایک پێنس کەڵکی لەو کۆنفڕانسە وەرگرت بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی تووند دژی وڵاتانی ئەوروپایی بگرێتە بەر و تاوانباریان کات بەوەی پشتیوانی لە دوژمنی ئەمریکا دەکەن.

بە گووتەی کۆک کۆنفڕانسی وارشۆ، هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان لە لایەن مایک پێنس و ڤیدیۆی پڕ لە هەڕەشەی بۆڵتۆن  و لە پشت هەمووی ئەوانە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن دەبێتە هۆی دووپاتبوونەوەی ئەزموونێکی هاوشێوە لە زەیندا. هەڵوێستگرتنەکانی دژی ئێران نەگەیشتووەتە ئاستی ئەو هەڵوێستە شەڕەنگێزانەی ساڵی ٢٠٠٢ لە واشنتۆن دژی ئێران پێک هات، بەڵام هەوڵەکانی ترامپ بۆ وەڕێخستنی وێژمانێکی دژە ئێرانی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا وەبیرهێنەرەوەی هەمان ئەو هەڵوێستانەیە دژی عێراق.

وارشۆ

وێنەى کۆتایی کۆنفڕانسى وارشۆ لە لهێستان (پۆڵەندا)

کەس باسی هێرشی بە زوویی دژی ئێران بە بۆمبە کۆمەڵکوژ و کڵاوە ئەتۆمییەکان ناکات، بەڵام کاتێک پلەبەزرترین سیاسەتمەدارانی ئەمریکایی هێرش دەکەنە سەر کۆماری ئیسلامی و دەڵێن کە ئەو وڵاتە خوازیاری قۆڕغکردنی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چەند لەو ڕووداوە دوورین؟ ئەوە هەمان هەڵوێستە کە بوش چەندین جار دژی ڕژیمی سەدام حوسێن گرتییە بەر.

دەکرا مایک پێنس لە جێگەی خۆی، دۆناڵد ڕامسفێڵد بنێرێت بۆ لهێستان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕەخنە لە ئەڵمان و فەڕانسە بگرێت لە چوارچێوەی ئەو بیرکردنەوەدا کە ناوبراو بە ئەوروپای کۆنی دەزانێت، بەڵام بە هۆی ئەزموونی شەڕی عێراق ئێستا ناچار بووە بەریتانیاش بکاتە بەردەنگی خۆی.  لە لایەکی دیکە ئەو کۆنفڕانسە وەبیرهینەرەوەی ئەزمونی تاڵی پێکهاتنی هاوپەیمانییەتی جیهانی لە چوارسوچی دونیا لە لایەن جۆرج بوشە.

 

ئێران هەوڵ دەدات عێڕاق بە لاوازی ڕابگرێت بۆ ئەوەی نەبێتە بە مەترسییەک لە دژی خۆی. کۆماری ئیسلامی هاوکاری بەشار ئەسەدی کرد بۆ ئەوەی بتوانی پێوەندی خۆی لەگەڵ حیزبوڵا بپارێزێت کە هێزی سەرەکی بەردەستی ئەو وڵاتەیە بۆ هەڕەشە کردن لە ئیسرائیل. کۆماری ئیسلامی دەستێوەردان لە بەحرەین دەکات بۆ ئەوەی هێزی عەرەبستان کەم کاتەوە. لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی بە هەموو هێزییەوە کار دەکات بۆ لاوازکردنی بەرەی هاوپەیمانانی ئەمریکا.

لە کۆتایی نووسینەکەدا هاتووە، ئێستا ئەگەری تێکهەڵچوون لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو دەمێکی دیکە زۆرترە.

فارین پالیسى لۆگۆ