بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆشدارى هێرشی سایبری و تاوانبارکردنی ئێران

هۆشدارى هێرشی سایبری و تاوانبارکردنی ئێران
AvaToday caption
Iccann: مەترسییەکی جدی و بەردەوام لەسەر ژێرخانە ئینتەرنێتیەکان هەیە.
posted onFebruary 23, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ڕاپۆڕتی هەوڵدەری فەرانسە، دامەزراوەی تۆما کردنی ناو و بەستێنە ئینتەرنێتییەکان کە بە (iccann) ناسراوە، لە دوای دانیشتنێکی لەناکاو کە ڕۆژی هەینی سێی ڕەشەممە بەڕێوەچوو هۆشداری دا کە بەشێک لە ژێرخانە ئینتەرنێتییەکانی پەیوەندیدار بە ماڵپەڕەکانی تۆڕی جیهانی ئەنتەرنێت لەگەڵ ‌هەڕەشەیەکی جدی و مەترسیدار بەرەو ڕوون.

 

ئەو دامەزراوە بە باسی کردنی هێندێک حاڵەتی دیاریکراو لەو هێرشە سایبرییانە دەڵێ هێرشکاران هەوڵیان داوە بە گۆڕینی ناسنامەی ماڵپەڕەکان دەستیان بە زانیاری تایبەتی بە کارهێنەران ڕابگات. هەواڵدەری فەڕانسە لە زمانى پسپۆڕیی سیخوڕی سایبری ڕاپۆڕتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێدا هاتووە سەرە داوی ئەو هێرشانە دەگاتەوە ئێران بەڵام هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە هێرشەکان بڵاو نەکردووەتەوە.

کۆماری ئیسلامی پێشتریش چەندین جار بەوە تاوانبار کراوە دەستی هەبووە لە کۆمەڵێک هێرشی سایبری بۆ کۆمەڵێک ئامانج لە ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی. یەکێک لە نوێترینی ئەو تاوانبارکردنانە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ڕۆژ پێش. ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، دووی ڕەشەممە لە زمانی ناوەندێکی توێژینەوەی سایبری بڵاوی کردووەتەوە کە هاکێرەکانی ئێران لەو وڵاتەوە هێرشیان کردووەتە سەر سیستەمی کۆمپیتەری پەڕلەمان و حیزبە سیاسییەکانی ئوسترالیا.

چارڵز یو، سەرۆکی کۆمپانیای ئەمریکایی ئەمنیەتی سایبری "ڕیسیکیوریتی" بەو ڕۆژنامەی گوتووە هێرشی سایبری چەند ڕۆژ پێش بۆ سەر پەڕلەمانی ئوسترالیا لەگەڵ کارەکانی ناوەندی ئێرانی ناسراو بە "مەبنا" کە پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسداران هەیە یەک دەگرێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، خاکەلێوەی ئەوساڵ دامەزراوەی مەبنا و ١٠ کەسی گرێدراو بەو دامەزراوەی بە تاوانی هێرشی سایبری بۆ سەر زانستگاکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

سایبرى ایران