بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران وڵاتى بێ ناسنامەکان

ئێران وڵاتى بێ ناسنامەکان
AvaToday caption
٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار کەسى بێناسنامە لە ئێران هەن
posted onFebruary 20, 2019
noبۆچوون

 

عەبدوڵا حاتمەیان نوێنەری خەڵکی دەرگەز، ڕۆژی چوارشەممە لە دیمانەیەکیدا دەگەڵ هەواڵدەرى فارس ـى سوپاى پاسداران، ئاشکرای کرد کە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار کەسى بێناسنامە لە ئێران هەن و ئەو کەسانە هیچ مافێکی یاساییان نییە.

 

بە گووتەی حاتەمیان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار منداڵی بێ ناسنامە لە ئێراندا دەژین کە ئێستا تەمەنیان ٢٥ ساڵە و نە دەتوانن ژیانی هاوبەش پێک بهێنن و نە دەتوانن کار بکەن و لە نێو کۆمەڵگەش ڕەواییان نییە و یاسایی نین. حاتەمیان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە بابی ئەو کەسە بێ ناسنامانە خەڵکی ئێران نین و هەر بۆیە منداڵەکانیان نەیانتوانیوە ناسنامەی ئێرانی وەرگرن.

پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ژنانی ئێران لەگەڵ پیاوانی نائێرانی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی منداڵانی بێ ناسنامە لە ئێران. یاساکانی ئێران منداڵی ئەو پیاوانەی خەڵکی ئێران نین بە شارۆمەندی ئێرانی نازانن و هیچ بەڵگەیەکی فەرمى ئێرانیان پێ نادرێت. منداڵانی بێ ناسنامە بە هۆی ئەوەی نە دەسەڵات و نە کۆمەڵگە وەخۆیان ناگرێت ناچار دەبن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ڕوو لە کاری نایاسایی بکەن و بە گووتەی پسپۆڕانى دەروونی لە تەمەنی گەورەساڵیدا کەسانێکی مەترسیداریان لێدەردەچێت.

ئەوەش بە هۆی ئەوەی هەست دەکەن ئەوان لە لایەن کۆمەڵگاوە بوونەتە قوربانی و بوارى ئەوەیان پێ نەدراوە وەک کەسێکی ئاسایی بژین، هەر بۆیە دەکەونە بیری تۆڵەکردنەوە.

بێ ناسنامەکان