بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران هاونیشتمانییەکی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل"ی لەسێدارە دا

ئێران هاونیشتمانییەکی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل"ی لەسێدارە دا
غولامڕەزا خانی شوکرئاب
posted onMay 27, 2026
noبۆچوون

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی "غولامڕەزا خانی شوکرئاب"ی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی ڕاگەیاند. بەپێی ئاژانسی "میزان"، ئەم کەسە دوای پشتڕاستکردنەوەی سزاکەی لەلایەن دیوانی باڵای دادوەری وڵاتەوە، لەسێدارە دراوە.

میدیای فەرمیی دەسەڵاتی دادوەری دەڵێت، شوکرئاب خاوەنی پێشینەی "شەڕ و ئاژاوەگێڕی" بووە و یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی، زەمینەسازی بووە بۆ تیرۆرکردنی "حاخامێکی جوو" لە وڵاتێکی ناوچەکەدا. ناوبراو لە ڕێگەی "ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ئاڵۆز" لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پەلکێشی ناوخۆی ئێران کراوە و دەستگیر کراوە.

ئەم لەسێدارەدانە لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە، ئێران پتر لە 30 زیندانیی بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنی لەسێدارە داوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گومانیان لە هەبوونی "دادگاییکردنی دادپەروەرانە" و مافی دەستڕەسی ئەو زیندانییانە بۆ پارێزەر هەیە.