بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

واشنتن وەڵامەکەی تاران ڕەت دەکاتەوە و هەڕەشەی بۆردومان دەکات

واشنتن وەڵامەکەی تاران ڕەت دەکاتەوە و هەڕەشەی بۆردومان دەکات
posted onMay 20, 2026
noبۆچوون

کۆشکی سپی پێشنیازە نوێیەکەی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی بە "ناپێویست و ناتەواو" ناو دەبات و هۆشداری دەدات؛ ئەگەر تاران گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە هەڵوێستەکانیدا نەکات، ئەمریکا ناچار دەبێت زمانی "بۆردومان" بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان بەکاربهێنێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، وەڵامەکەی تاران کە لە ڕێگەی پاکستانەوە گەیشتووە، تەنیا گۆڕانکاریی "شکڵی و بچووکە" و کێشە بنەڕەتییەکانی چارەسەر نەکردووە. بەرپرسەکە دەڵێت: "کاتی ئەوە هاتووە ئێرانییەکان هەنگاوی ڕژد بنێن، ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، لە ڕێگەی بۆردومانەوە قسە دەکەین کە ئەمەش جێگەی داخ دەبێت".

 لە کاتێکدا میدیاکانی ئێران و ئاژانسی ڕۆیتەرز باس لەوە دەکەن واشنتن هەڵوێستی نەرم کردووە و ڕازی بووە بە ئازادکردنی یەک لەسەر چواری سامانە بلۆککراوەکان، بەڵام واشنتن جەخت دەکاتەوە کە هیچ سزایەک "بە خۆڕایی" هەڵناگیرێت. ئەمریکا داوای دانوستانی ڕاستەوخۆ و ورد لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی دەکات و پێیوایە تاران لەژێر گوشارێکی قورسدایە و دەبێت بڕیار بدات.