بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فۆکس نیوز: بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن

فۆکس نیوز: بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن
posted onMay 20, 2026
noبۆچوون

میدیای ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی شکستی دانوستانەکان، بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن.

بەگوێرە فۆکس نیوزی ئەمریکا، بەرپرسە باڵاکانی ئیران کە زانیویانە دانوستاندنەکان شکست دەهێنن و خەریکە جەنگ دەستپێ دەکاتەوە، هەندێکیان پلانیان داناوە بە ماڵ و مناڵەوە ڕاکەن بۆ دەرەوەی وڵات و ئێران بەجێبهێڵن.

فۆکس نیوز دەڵێ، دۆخی ناوخۆیی ڕژێمی ئیرانیش تێکچووە، پێشبینی دەکرێت سەرکردە باڵاکانی ئێران ڕاکەن بۆ ڕووسیا، وەکو بەشار ئەسەد چۆن ڕایکرد بۆ ڕووسیا.

سەعید گۆڵکار، شارەزای کاروباری ئێران دەڵێت، بەرپرسەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەریەکە و ڕادەکات بۆ وڵاتێک.

بەرپرسە باڵاکانی وەکو محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان ڕادەکات بۆ ڕووسیا، بەڵام بەرپرسە پلە نزمەکان لەوە دەچێ ڕابکەن بۆ عێراق یان ئەفغانستان.

هەروەها فۆکس نیوز دەڵێ، زۆرێک لە بەرپرسەکانی ئێران پێشوەختە سەروەت و سامانەکانیان گواستووەتەوە بۆ دەرەوەی ئێران.