بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەپدەیتێکی نوێی یوتیوب داهاتی یوتیوبەرەکان لە ئێران دەخاتە مەترسییەوە

ئەپدەیتێکی نوێی یوتیوب داهاتی یوتیوبەرەکان لە ئێران دەخاتە مەترسییەوە
posted onDecember 17, 2025
noبۆچوون

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی گۆڕانکارییەک لە سیستەمی دیاریکردنی شوێنی جوگرافیی پلاتفۆرمی یوتیوب، داهاتی دروستکەرانی ناوەڕۆک (یوتیوبەران) لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (شەرق)، یوتیوب لە دواین نوێکردنەوەیدا (ئەپدەیت)، توانای سیستەمەکەی بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ڕاستەقینەی بەکارهێنەران بەرزکردووەتەوە، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە بەکارهێنەران پشت بە تۆڕە تایبەتە مەجازییەکان (VPN) دەبەستن.
بەپێی هەڵسەنگاندنی یوتیوبەرانی ناوخۆی ئێران، پلاتفۆرمەکە لەمەودوا ترافیک و بینینی ڕیکلامەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە وەک "ترافیکی کەمبەها" (Low-value traffic) پۆلێن دەکات. ئەم پۆلێنکردنە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەرامبەر بینینی ڕیکلامەکاندا دەدرێت بە خاوەن کەناڵەکان.
بەشێک لە دروستکەرانی ناوەڕۆک لە ئێران ڕایانگەیاندووە، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییە تەکنیکییەوە، داهاتی مانگانەیان نزیکەی ٨٠٪ دابەزیوە.
سیاسەتە نوێیەکەی یوتیوب بە جۆرێکە کە ئەولەویەتی کەمتر دەدات بە نمایشکردنی ڕیکلامە گرانبەهاکان بۆ ئەو بینەرانەی کە لە ڕێگەی (VPN) و لە وڵاتانی ژێر سزای نێودەوڵەتییەوە ناوەڕۆکەکان دەبینن؛ ئەمەش گورزێکی ئابووریی کاریگەری لە داهاتی خاوەن کەناڵەکان لە ئێران داوە.