بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چوار هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراون

چوار هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراون
posted onDecember 15, 2025
noبۆچوون

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، سیراج ئەلیاسی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵەن و خەڵکی گوندی ئاسناوێ سەر بە شنۆ، بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی سەرماوەز، شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ سەر بە شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شوانە ئیبراهیمی، برای ناوبراو، نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا لەلایەن هێزە حوکوومییەکانەوە دەستبەسەر کراوەو هەروا لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی فەرعان چووپان، خەڵکی گوندی سەرگیز و شەفیع ئەحمەدی، خەڵکی گوندی باڵاگیر سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانەوە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

تا ئێستا، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەت و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.