بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەقز؛ محەممەد عەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەر کرا

posted onNovember 9, 2025
noبۆچوون

 

محەممەد عەلی وەیسی(ڕۆژهەڵات)، یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، محەممەد عەلی وەیسی، ٣٠ ساڵە و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی محەممەد عەلی وەیسی، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە لە تەعمیرگای میکانیكیی شوێنی کارەکەی، بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

محەممەد عەلی وەیسی، پێش لەمەش بە هۆی چالاکییەکانی، لە لایەن ناوەندەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی  بانگ و دەستبەسەر کرابوو.