بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی؛ فریودان بە وێنەی ساختە دەربارەی هەڵدانی مووشەکەكانی ڕێژیم بۆ ئیسرائیل

ئێران
posted onJune 18, 2025
noبۆچوون

دەستگای تەبلیغاتیی کۆماری ئیسلامی جارێكی دیكە بۆ فریودانی بیروڕای گشتی پەنای بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ساختە و ناپەیوەندیدار بردووە. نموونەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە ئەو وێنانەی کە بە ناوی "ئاگر لە فڕۆکەخانەی ئیسرائیل" یان "بۆردومانکردنی ئەمشەو" بڵاوکراونەتەوە، لە ڕاستیدا پەیوەندییان بە شەڕی ئۆکرانیا یان تەنانەت ڕووداوەکانی چوار ساڵ لەمەوبەرەوە هەیە. 

ئەم کردەوانە نەک هەر نیشانەی نائومێدی ڕێژیم لە بەرامبەر گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بەڵکوو هەوڵێکی بێ ئومێدانەیە بۆ پاراستنی ڕوایەتی “سەرکەوتن” لە نێو گەلێکدا کە چیتر متمانەیان بە میدیای حكوومەتی نییە.

ئیمپراتۆریەتی درۆ و کەناڵەكانی سەر بە ڕێژیم کە ساڵانێکە بوونەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن و فریودان لە ڕێگەی سانسۆر و شێواندنی ڕاستییەکان، ئێستا تەنانەت کەناڵە ناوخۆییەکانیشیان کردووە بە تریبۆنی پڕوپاگەندە.