بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەركردنی توندوتیژانەی هاوسەری خوشکی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە سێدارە لە شاری سنە

سنە
posted onJune 8, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر دووكانی کەریم ئەسغەری زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوسەری خوشكی وریشە مورادی و بە توندوتیژی لە شارۆچكەی شویشە سەر ڕێگای سنە بۆ مەڕیوان دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەکرێگیراوانی خامنەیی دوای ئەوەی مێهرانە مورادی، هاوسەری ئەسغەری و خوشکی وریشە مورادی لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە، هەڕەشەی دەستبەسەر كردنیان لێ کردووە.

وریشە مورادی کە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە دەروازەی شاری سنە بە توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەشکەنجە و پێنج مانگ زیندانیی تاکەکەسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "بەغی" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

لەدوای دەستبەسەرکردنی وریشە، بنەماڵەكەی چەندین جار بانگهێشتی  ئیتلاعاتی سنە و تاران کراون و لەژێر گوشار دابوون.